• ڕوانگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پێویستیی بەردەوام کرانی ڕێبازی دەستەڵاتی ئێران

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی فێرکاریی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەفسەریی ئەرتەش پێی داگرت: دەستەڵاتی بەرگریکارانەی ئێران قەت دانوستان و مامەڵەی لە سەر ناکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەم ڕێ و ڕەسمەدا تیشکی خستە سەر دژایەتیی هێزە ئیستیکبارییەکان لەگەڵ توانایی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتی: تفاق و دەستەڵاتی بەرگریکارانەی ئێران قەت دانوستان و مامەڵەی لە سەر ناکرێت و لە بارەی ئامێرەکانی بەرەڤانیی ئێران و ئەوەی دەستەڵاتی نیشتیمانیمان دابین و یاخود پشتگریی لێ دەکات ، هیچ جۆرە دانوستان و یان مامەڵەیەک لەگەڵ دوژمن دا ناکەین و ڕێبازی دەستەڵات بەوپەڕی هێزمەندییەوە بەردەوام دەکەین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  وێڕای ئاماژە کردن بە پەرۆشی و مارەنگاز بوونی هێزە ئیستیکبارییەکان لە دەستەڵاتی ناوچەیی ئێران، وتیشی: دوژمنانی نیزامی ئیسلامیی ئێران دەستەڵاتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە بە هۆکاری تێکچوونی پلانەکانیان دەزانن و بەرنگاری دەبنەوە، هەر بەم پێیەش لەگەڵ پەرەسەندنی دەستەڵات و دڵخوازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو گەلان و ناوچەکەو بەدەر لە ناوچەکەش دژن، چونکو ئەم دەستەڵاتە ئەوپەڕی ستراتژیای نیزامی ئیسلامییە.

توانایی بەرگریکارانە لەو ئامێرە هەرە گرینگانە و لەو فەکتەرە جێی سەرنجانەیە لە بەهێز بوونی وڵاتاندا. لەم چوار چێوەیەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و لە بەر بەردەوام کرانی دوژمنایەتی و ئەزمونی شەڕی هەشت ساڵە، توانایی بەرگریکارانەو فەکتەرەکانی دەستەڵاتی خۆی بەهێزتر کردووە. لەم ئاراستەیەدا، ئێران بە پشت بەستن بە زانستی خۆماڵی، بارستایی بەرەڤانی و سەربازیی خۆی بەرز کردووەتەوەو جۆربەجۆری کردوون و ئینجا لەو خاڵە گرینگ و شوێن دانەرانەی ئەم بارستاییەش، توانایی موشەکیی ئێرانە. کۆمەڵەی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەر لە ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بگرە هەتا هێزی ئینتیزامی و بەسیجی جەماوەری، دەستەڵاتی ئێرانی ئیسلامی پێک دێنن و لەم ناوەدا ڕۆڵی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەر بەهێز کردنی جێ و شوێنی موشەکیانەی ئێران هەڵکەوتەو کاریگەرە. (توانایی بەرپەرچدانەوەو بەرەڤانیی موشەکی)، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بردووەتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی هێزی سەربازیی باڵان. هەرلەم چوارچێوەیەدا سەرداری سەرتیپ ئەمیرعەلی حاجی زادە سەرکردەی هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕووی ڕیزبەندیی جیهانییەوە حەوتەمین هێزی جیهانە.

ئەم هێزو دەستەڵاتە لە چوارچێوەی توانایی بەرپەرچدانەوەی ئێران لە هەمبەر هەڕەشەی یەگبینی دوژمنان و قوڵایی ستراتژیای ئێران لە ناوچەی هەستیارو گرینگی ڕۆژئاوای ئاسیادا چەمک و واتا پەیدا دەکات. لە ئاوا هەل و مەرجێکدا، توانایی بەرەڤانی و سەربازیی ئێران ناکەوێتە بن کاریگەریی دانوستان و هەڵس و کەوتی دیپلۆماسیانە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سیناریۆی گاڵتەجاڕانەی ئەمریکییەکان لە قەواخی هەنگاوی هاوبەش دا ناخەڵەتێته ئەمریکییەکان لە شێوازی دابەشکردنی کاروبارە لە گەڵ ئەورووپییەکاندا پەلەقاژەی ئەوەیانە کە سەبارەت بە خۆیان وتەنی کەم و کوڕییەکانی هەنگاوی هاوبەش و هەڕەشەی دژی ناوچەکە، هاوبەشەکانیان لەگەڵ خۆیاندا هاوتەریب بکەن هەتا لە ئەنجام دا سەبارەت بە بەرنامەی موشەکییانەی ئێران وتووێژێک ساز دەن. بەڵام هەروەک موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەم دواییەدا لە وتووێژ لەگەڵ بڵاوکراوەی ئەمریکیی نیوزڤیک پێی داگرت: توانایی موشەکی و بەرەڤانیی ئێران دەپارێزرێت و موشەکە باڵستیکەکانی ئەم وڵاتە بۆ هەڵگرتنی چەکی ناڤۆکی دیزاین نەکراون.

ئەمریکییەکان، ئاقیکاریی موشەکی باڵستیکی ئێران بە پێشێلکەری ڕۆحی هەنگاوی هاوبەش دەزانن و هەر لەم چوارچێوەیەدا سێنای ئەمریکا بەم بیانووەوە لە هەوڵی ئەوەدایە هەتا مەرجگەلێکی تازە بۆ بەڵێنمەندییەکانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر هەنگاوی هاوبەش دیاری بکات و لەم ئاراستەیەش دا گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێرانی خستووەتە نێو بەرنامەو فەرمانی کاری خۆیەوە.

هەنگاوی هاوبەش هیچ بەرتەسکییەکی بۆ بەرنامەی موشەکییانەی ئێران دانانەوەو تەنانەت لەم ڕێککەوتنەدا باسی ئەوەش نەکراوە کە ئێران دەبێ لە بارەی توانا موشەکییەکانیەوە وتووێژو دانوستان بکات.

لە وەها هەل و مەرجێکدا کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ سەرنجدانی گوشاروپاڵەپەستۆو سینارۆ گاڵتەجاڕانەکان، ڕێبازی بەهێزکردنی دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆی بەوپەڕی هێزەوە دەپێوێت و دەڕواتە پێشەوە.

 

 

 

Oct 25, 2017 21:10 Asia/Tehran
بۆچوونت