• پێداگریی تورکیا لە سەر پێویستیی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

"مەولوود چاوش ئۆغلوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە (٢٥٦ی ئۆکتۆبەر) پێی داگرت هەڵپەساردن (سڕ کردن)ی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەس نییە و ئەنجامی ئەو گشتپرسییە دەبێ بە تەواوەتی هەڵوەشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە گرینگایەتیی پێشنیاری سەرانی ناوچەی کوردستانی ئێراق لەمەڕ سڕ کردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی ئەم ناوچەیە وتی: ئەوە گرینگە بەڵام بەس نییە و تورکیا بە هیچ شتێک جگە لە هەڵوەشانەوەی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ڕێزدانان بۆ یاسای بنەڕەتیی ئێراق ڕازی نابێ.

پاش بەڕێوەچوونی گستپرسییەکەی ٢٥ی سێپتەمبەر لە کوردستانی ئێراق، دەوڵەتی ناوەندەی بەغدا فەرمانی دابین کرانی ئاسایش و وەرگرتنەوەی ناوچە ستراتژیکەکانی پارێزگەی کەرکووک لە هیزی پێشمەرگەی دەرکرد. تەنیا هەر وەرگیرانەوەی ئەم ناوچانە بەس بوو بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند، پێشنیاری دامەزرانی ئاگربڕ لە بری هەڵپەساردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی ئەم ناوچەیە و دانوستان لەگەڵ بەغدا بێنێتە ئاراوە.

ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە یەک مانگ لە بەڕێوە چوونی تێپەڕیوە، تەنیا کێشە و پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئێراقی فیدراڵ و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سەر کۆنترۆڵ کردنی پارێزگەی کەرکووک و زەبرو زیانی قورس لە سەرچاوە سرووشتییەکان و هەروەها دارایی خەڵکی ئێراق و هەلبەت سەرهەڵدانی ئاڵۆزی و بشێوی لە چەن ناوچەیەکی ئێراق بووە.

کاربەدەستانی هەولێر یەک ڕۆژ پاش ئەو پێشنیارە ڕایانگەیاند کە چاوەڕێی وەڵامی فەرمیی بەغدان لەمەڕ گەڵاڵەکەی بارزانی سەبارەت بە سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق و دەسپێ کرانی دانوستان. بەڵام دەوڵەتی بەغدا تا ئێستا وەڵامی ئەم پێشنیارەی نەداوەتەوە. ژمارێک لە کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکانی بڕوایان ئەوەیە کە هۆی بێدەنگە کردنی بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق بەرامبەر بە پێشنیارەکەی هەولێر لەمەڕ سڕ کردنی ئەنجامی گشتپرسی ، دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی کاربەدەستانی بەغدا لە ئامانجی ڕاستینە و نادیاری پێشنیارەکەی هەولێر. بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق پێشنیارەکەی هەولێر لەمەڕ سڕ کردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ شەرعییەت دانانی بەغدا بۆ ئەم گشتپرسییە و لە ئەنجامدا دەکارهێنانی ئامرازییانەی دژ بە بەغدا.

بەڵام وەڵامی دەوڵەتی ناوەندی عئێراق بە پێشنیارەکەی هەولێر هەرچی بێ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێارق نابێ هەڵوێست و کاردانەوەی وڵاتانی دراوسێی ئێراق و دەورگێرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی گشتپرسییەکەی هەرێم ، وەکوو کردەوەیەک کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیاری بوو، لەبیر کات.

هەڵبەت هەولێر پێشتر وەڵامی خۆی لە بەغدا وەرگرتبوو ، کاتێک کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دەقێکدا کە لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا بڵاو بوویەوە، رایگەیاندبوو: "ئێراق یەکپارچە دەمێنێتەوە" و "ئێراقی پاوەجێ بۆ پاوەجێی ناوچە و جیهان باشترە". عەبادی لەم یادداشتەدا نووسیبووی: هەروا کە ئێراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا یەکگرتوو بوو دژ بە داعش و  ئەو گرووپە تیرۆریستییەی تێکشکاند، ئێستایش دەبێ هەر ئەو یەکێتری و یەکپارچەییە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی بەردەم بگیردرێتە بەر؛ کێشە و گرفتێک کە مەسەلەی بنیات نرانەوە و ڕۆنانی وڵاتێکی دیموکراتیک دەگرێتەوە.

ئێستایش وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشنیاری کوردەکانی ئێراق لەمەڕ سڕ کردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە گرینگ بەڵام ناکافی زانیوە.

مەولوود چاوش ئۆغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە پێشنیاری کوردەکانی ئێراق بۆ هەڵپەساردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق گرینگە، بەڵام ئەو هەنگاوە بەس نییە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط" لە قاوی دا گەڵاڵەی هەوڵێر لەمەڕ سڕ کردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، پاش پێوەندیی تەلەفوونی نێوان سەرۆک کۆماری فەرانسا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە و پاریسیش داوای لە بەغدا کرد کە داکۆکی لەو گەڵاڵەی هەولێر بکات. پاش هاتنە ئارای ئەم پێشنیارە، پارریس خێرا پێشوازی کردووە لە گەڵاڵەکەی هەولێر لەمەڕ سڕ کردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادانەکان و دەسپێبوونی دانوستان لە چوارچێوی یاسای بنەرەتیی ئێراقدا. هەنگاوێک کە زیاتر لە هەر شتێک نەک هەر بۆتە هۆی ئەوەی دەوڵەتی ناوەندیی  ئێراق بۆ قەبووڵ کردنی پێشنیارەکەی هەولێر بە پارێزەوە بجوڵێتەوە، بەڵکوو کاربەدەستانی تورکیایشی هان داوە بەرەو قووڵتر بیر کردنەوە و بە پارێزەوە جوڵانەوە بەرامبەر بە پێشنیارەکەی هەولێر و هۆی سەرەکی و ڕاستینەی هەرێمی کوردستان لە هێنانە ئارای ئەم پێسنیارە.

ژمارێک لە کۆڕە سیاسیەکانی ناوچە بە سەرنج دان بە مێژووی خۆوەردانی وڵاتانی واوەناوچەیی لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، باسی سناریۆیەکی لە پێشەوە داڕێژراوی ئەم وڵاتان بۆ تووشی کێشە کردنی ئاسایش  وئەهوەنیی ناوچەکە دێننە ئاراوە. ئەم کۆڕ و کۆمەڵانە بڕوایان وایە کە چەشنێک هاوئاراستەیی ڕانەگەیەندراو لە نێوان هەڵس و کەوتی هەولێر، دەوڵەتانی ڕۆژاوایی لەوان فەرانسا و هەروەها ڕژێمی زایۆنی بۆ چەسپاندنی پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێراق بەدی دەکرێ کە لە ژێر ناوی داکۆکی لە خەڵکی ئێراق و دابین کردنی ئاسایشیان خەریکە جێبەجێ دەکرێ. بە تایبەت ئەوەی کە بە وتەی ڕانسوا دیلاتر، سەرۆکی کاتیی  ئەنجومەنی ئاسایش پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نائاشکرای ئەم ئەنجومەنە کە  بە پێی داخوازی فەرانسا و  سوید سەبارەت بە کێشە و ناکۆکیی ئێستای نێوان بەغدا و هەولێر بەڕێوە چوو، داوای لە ئێراق و کوردستان کردووە تا خۆیان دوور بگرن لە هەرچەشنە شەڕ و پێکدادان و دانوستانێک بە پێی خشتەی زەمەنی دڵخوازی دوو لایەن دەست پێ بکەن. فەرانسا و سوید ئەو دوو وڵاتەن کە چەندین ساڵە داکۆکی لە کۆمەڵگەی کوردی کۆچبەر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکەن و ئێستا ئێستا بەنیازن بیانکەنە ئامرازێک بۆ بەرەو پێشبردنی سیاستی هاوپەیمانانی ناوچەیی خۆیان  و دەورگێڕانی زیاتریان لە هاوکێشەکانی ناوچەدا . مەسەلەیەک کە هەڵبەت بەرەوڕووی بێدەنگە کردنی ماناداری ئێراق و هەڵڵبەت کاردانەوەی تورکیا بۆتەوە.

Oct 27, 2017 14:16 Asia/Tehran
بۆچوونت