• شانۆی نوێی

نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان بە بانگێشتن لەباڵوێزانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان نمایشێکی نوێی لە درێژەی سیاسەتی لە ئێران ترساندن وەڕێ خستووە .

بە گوێرەی بەرنامەیەک کە نوسینگەی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاندووە نوێنەرانی چاردە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش هاوڕێ لە گەڵ نوێنەری ئەمریکا ، ئەمڕۆ دوشەممە لە بنکەی " ئاناکوستیا - بولینگ " ئەو شوێنەی کە هیلی مانگی رابردوو بە نمایش دانی ئاسنەواڵە موشەکیەکان ، ئێرانی تاوانبار کرد بە هاوکاری کردنی ئەنساروڵڵا لە هێرشی موشەکیی بۆسەر ریاز ، ئامادە دەبن .

نوامبری رابردوو بە دوای پێکرانی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە دەوربەری ریاز بە موشەکی بالستیی دوور مەودابڕ ، نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە تەنیشت ئەو ئاسنەواڵانەی کە ئیدعای دەکرد لاشەی موشەکی سازکراوی ئێرانە ، تارانی تاوانبار کرد بە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش .

بەڵام ماوەیەمک دواتر فەرحان حەق ، جێنشینی وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند هیچ بەڵگەیەکی بەبڕشتانە لەمەڕ ئەم ئیدعایە نیە کە وڵاتی سازکەری ئەم موشەکانەی دیاری کردبێ.

ئەمریکا و سعودی و رژێمی زایۆنی بێ وچان هەوڵ ئەدەن لەسە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ئێران وەک هەڕەشەیەکی جیهانی نیشان بدەن و وڵاتان بە نمایشی ناواقعیی لە خشتە بەرن .

واشنگتۆن پۆست لەم بارەوە نوسی : " ئەمریکا لە کاتێکداکە هەزاران موشەک و بۆمب و چەکی ناوەتە بەردەستی سعودیەکان و یەمەن و تێکڕای ناوچەکەی تووشی پاشاگەردانی کردووە ، ئێران تاوانبار دەکات بە بێ سەقام کردنی ناوچەکە . "

ئێدعاکانی ئەمریکا لە بارەی ناردنی موشەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن لە کاتێک دایە کە لە سێ ساڵی رابردوودا یەمەن لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاوە کەوتووەتە ژێر توندترین گەمارۆکان بە جۆرێک کە تەنانەت ئیمکانی ناردنی دەوا و دەرمان بۆ ئەم وڵاتە نیە تا ئەوەی کە بکرێ موشەک بنێردرێ بۆ یەمەن . وێڕای ئەوەی کە لە راپۆرە بڵاوبووەکان لە لایەن سەرچاوە سعودیەکانەوە لە سەرەتای دەسدرێژی بۆسەر یەمەن دانی بەوەداناوە کە یەمەنیەکان 300 تا 400 موشەکی بالستیکیان هەیە .

ئەوەی راستی بێ ، رای گشتیی و دیاەر ئەنجوومەنی ئاسایش لە بیریان نەچووەتەوە کە هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردەیی عەڕرەبستان و بە داکۆکی  ئەمریکا ، تا ئێستا بە هەزاران یەمەنییان کوشتووە و زیاتر لە حەوت ملیۆن ملیۆن کەسیان ئاوارە کردووە .

 

 

Jan 29, 2018 12:04 Asia/Tehran
بۆچوونت