دوابەدوای ئازاد بوونی تۆکمەوتەواوی حەڵەب لە دەستی تیرۆریستان، دانیشتوانی ئەم شارە شەوی چوارشەممە بۆ جەژن و شایی بە بۆنەی سەرکەوتن بەرامبەر بە تیرۆریستان ڕژانە نێو شەقامەکان و ئەم سەرکەوتنە مەزنەیان لەیەک پیرۆز کرد .

بە ئازاد کرانی حەڵەب  تەنیا بەشێکی بەرتەسکی پارێزگەکانی  دەیروزور لە ڕۆژهەڵات و ڕەقە  لە باکووری سوریا لە دەستی تیرۆریستان  دایە  کە چاەڕوان دەکرێ بە زووانە دوای ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی حەڵەب هێزی سوریا بە ورەیەکی دووئەوەندەیی سەرنج بداتە ئازاد کردنی ئەم ناوچەگەلە.

شاری حەڵەب لە ساڵی 2012 ەوە بووەتە دوو بەشی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی کە بەشی ڕۆژاواییەکەی  لە ژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێری سەربازانی سوریایی و بەشی ڕۆژهەڵاتیەکەی  لە دەستی تاقمەکانی تیرۆریستی دا بوو  .

لەسەرەتای قەیرانی سوریا دیاریکردنی چاڕەنووسی ڕەوشی حەڵەب دەورێکی بنەڕەتی لە داهاتووی سوریا دا هەبووە و هاوکێشەکانی ئەم وڵاتەی پێکهێناوە  .

لەڕاستی دا حەڵەب بەرەی سەرەکیی شەڕ لە سوریابوە و لایەنگرانی تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان بە هەر شێوەیەک هەوڵیان دابوو هەروا ئەم شارەیان لە دەست دابێت هەتا داهاتووی  سیاسی سوریا  دیاری بکە  .

بەڵام ئازاد کرانی حەڵەب  هەموو هاوکێشە و بەرنامەکانی ئەوانی تێک دا  .

ئازادی حەڵەب  بە سەرنج دان بە جێگەوشوێنی  شاڕی حەڵەب وەک دووهەمین شاری گرینگی سوریا و گرینگترین شاری باکووری ئەم وڵاتە  لە حاڵێکدا بووە کە وڵاتانی لایەنگری تیرۆریستان واتە دەوڵەتانی ڕۆژاوایی و هەندێ  دەوڵەتی ناوچە بە هەموو هێز و توانانە  گەڵاڵەی پیلانگێڕانەیان پێ و شوێن دەگرت  .

لەچوارچێوەی  گەڵاڵەی ڕق لەدڵانەی پیلانگێڕان بە دژی سوریا  بڕیار وابوو کە دەوڵەتی نەیارانی چەکدار لەم شارە پێک بێت و حەڵە ب  پێتەختی دەوڵەتی نەیارن  بێت هەتا بواری  دابەشکرانی سورویا بەپێی گەڵاڵەی پیلانگێڕانەی ڕۆژهەڵاتی نوێی ئەمریکا دەستەبەر بکرێت .

بەڵام بە ئازاد بوونی تۆکمەوتەواوی حەڵەب  لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریست جارێکی تر گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێی ئەمریکا لە ناوچە بەرەوڕووی شکست بووەوە  .

لەم ڕووەوە گرینگایەتی  سەرکەوتنی حەڵەب  لەگەڵ سەرکەوتنی خۆڕاگری لوبنان لە شەڕی سی و سێ ڕۆژە کە ڕژێمی زایۆنیستی لەساڵی دووهەزار و شەش بەدژی لوبنان وەڕێ خستبوو بۆ هەڵسەنگاندن دەشێ  . 

 لەو شەڕەش ڕژێمی زایۆنیستی بە ویکالەت لە لایەن ئەمریکا وە  گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی نوێ و دابەشکردنی لبنان بوو  کە لەبەر خۆڕاگری جەماوەری لوبنان  بە ئاکام نەگەیشت  .

ڕوانگەی دوژمنکارانەی  ڕۆژاوا بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی حەڵەب،  بووەتە خاڵێکی ڕەش  لە ڕەوتی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا  .

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی  لەحاڵێکدا  دەوڵەتی سوریا بە هۆکاری  لاوازی و قەیرانەکان لە سوریا دەزانن کە  تیرۆریستان و لایەنگرانی ڕۆژاوایی ئەوان ڕەوشی ئەم وڵاتەیان ئاڵوز و قەیراناوی کردووە  .

بەهەر حاڵ  سەرکەوتنەکان لە سوریا بەتایبەتی سەرکەوتن لە حەڵەب، ئاڵۆزی نانەوە و پڕۆپاگەندەکانی درۆی  ڕۆژاواییەکان بە دژی ئەم سەرکەوتنەی بە دواوە بووە و ئەوان بەنیازن هەتا ئەم سەرکەوتنە مەزنە  کەمڕەنگ نیشان بدەن  .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتانی لایەنگری تیرۆریستان  بە بەهێزکردنی تیرۆریستەکان و هاندانیان بۆ جم و جۆڵ بەرەو ناوچەکانی تر و  گرتنی  ناوچەکانی بەرتەسک  لە ناوچەکانی دیکەی سوریا ، دەرفەتی چالاکی بەوان بدەن  .

دەوڵەتانی لایەنگری تیرۆریستان لەحاڵێکدا بە پڕۆپاگەندە نانەوە  و درۆ کردن   ئیدیعای  توندوتیژی لە ڕەوتی ئازاد کردنی  حەڵەب  دەکەن کە  لەبەرامبەر تاوانکاریی ئاشکرا کە لەلایەن تاقمەکانی تیرۆریستییەوە لەوان لە کاتی داگیرکرانی حەڵەب لەلایەن تیرۆریستانەوە ئەنجام بووە ، بێ دەنگەیان کردووە.

ناکامییەکانی هەمیشەیی تیرۆریستەکان لە سوریا و ناوچەکانی دیکە لەوان لە ئێراق و لیبیا  نیشان دەدات کە تیرۆریستان و لایەنگرانیان  بە هەڵس  و کەوتی فریودەرانەیان توانایی ئەوەیان نییە لەسەر ناکامییەکانیان بەتایبەتی لە حەڵەبی سوریا سەرپۆش دانێن .

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Dec 14, 2016 13:11 Asia/Tehran
بۆچوونت