• چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز حه‌ڵه‌بی هه‌ژاند

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند که‌ چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک له‌ شاری حه‌ڵه‌بی سووریا ڕوویانداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ۲۴ی سه‌رماوه‌ز و دوو ڕۆژ دوای ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌م شاره‌ بیستراوه.

 له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه؛ تا ئێستا ورده‌کاری زیاتر له‌مباره‌وه‌ بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر کوژراو و برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه.

 شیاوی ئاماژه‌یه، سوپای سووریا له‌ ئێستادا ۹۷ له‌سه‌دی خاکی ئه‌و شاره‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و زۆری نه‌ماوه‌ که‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ داعش پاکی کاته‌وه.

Dec 14, 2016 13:12 Asia/Tehran
بۆچوونت