سەرۆک کۆماری سوریا لە دیداری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران وتی ، سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوریا بە پشتگری ئێران هاتۆتە دی .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " عەلائەدین بروجێردی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئیران ڕۆژی چوار شەممە لەگەڵ " بەشار ئەسەد "  سەرۆک کۆماری سوریا دیدار و وتووێژی کرد .

" عەلائەدین بروجێردی" لەم دیدارەدا سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوریا بەتایبەت ئازاد کرانی حەلەب ی پیرۆز کرد .

بروجێردی بە ڕاشکاوی وتی ، ئێران لە ئازاد کرانی خۆرەمشەهر( ٢٤ مای ١٩٨٢ )هەر ئەو بارودۆخەی تاقیکردبۆوە .

عەلائەدین بروجێردی لە سەرووی شاندێکی پەرلەمانی ئێوارەێ ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە دیمەشق  پێتەختی سوریا . وەڤدی پەرلەمانیی ئێران بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی سوری لە وان سەرۆکی پەرلەمان ، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژ بکات .

ئێران و ڕوسیا بە ڕاوێژکاریی بەردەوام رۆڵی گرنگیان لە گۆڕانکارییە مەیدانیەکانی سوریا و گۆڕەپانی سیاسی بۆ  چارەسەری قەیران لەو وڵاتە دا هەیە . بە ڕاوێژکاری بەردەوامی ئێران ، ڕوسیا  گۆڕانکارییەکانی سوریا لە ڕێبازێکی نوێ دا بەرەو پێشەوە دەچێت و لەم دواییەدا  ئاگر بڕ لە نێوان سوپای سوریا و بەرهەڵستکارانی چەکداری سوری جگە لە تاقمە ترۆریستییەکانی داعش و فەتحولشام بەڕێوە چووە .

Jan 04, 2017 16:20 Asia/Tehran
بۆچوونت