ناوەندی چاودێریی ڕووسیا لە حەمیمی سوریا ڕایگەیاندووە: لە ماوەی بیست و چوار کاژێری ڕابردوودا، بیست و حەوت جار ئاگربڕ لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا پێشێل کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڤی تەلەفزیۆنی ئەخبارییەی سووریا، تاقمی ڕووسیی سەربە لێژنەی بەدوادا چوون و چاودێری بە سەر ڕەوتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە سوریا، هەشت نمونەی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە حەڵەب، حەوت نمونەی لە لازقیەو پێنج نمونەش لە دیمەشقی تۆمار کردووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە فرانس پرێس بە گێڕانەوە لە تاقمی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤ لە سوریا وای بڵاو کردووەتەوە کە: لە هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر بنکەی "فتح الشام" لە نزیک شارۆچکەی (سەرمەدا) لە باکووری ڕۆژئاوای ئەدلەب لانیکەم بیست و پێنج تیرۆریست لەوانە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی ئەم تاقمە کوژران.

ڕاپۆرتەکان لە سووریاوە دەڵێن: موستەفا ئەلحسەین ناسراو بە ئەبوحەمزە ڕیازیان کەسی دووهەمی تاقمی داعش لە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شوێنی سەقامگرتنی لە ڕەققەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژراوە.

Jan 04, 2017 13:31 UTC
بۆچوونت