• بروجێردی: ئامادە بوونی موستەشارییانەی ئێران پێشێل کردنی سەروەریی سووریا نییە

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەروەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئامادە بوونی موستەشارییانەی ئێران دەستوەردان لە کاروباری سووریاو پێشێل کردنی سەروەریی ئەم وڵاتە نییە.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەروەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە دیمەشق پێی داگرت: ئامادە بوونی ئێران لە ئاستی موستەشاردا لە سووریا بەپێی داخوازی و هاوئاهەنگیی دەوڵەتی ئەم وڵاتەو بە مەبەستی هاوکاری لە خەباتی دژی تیرۆریزم دایە.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەروەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: کەسانێک دەبێ خاکی سووریا بەجێ بهێڵن کە بەبێ مۆڵەت هاتوونەتە نێو ئەم وڵاتە و سنووریان بەزاندووە.

بروجێردی هەروەها ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی یووریای لە گەشتەکەی بۆ دیمەشق بە کارا زانی و وتیشی: خەباتی دژی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا لەو ئەولەوییەتە سەرەکیانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو پاراساتی سەروەریی خاکی سووریاش گرینگایەتییەکی تایبەتی بۆ تاران هەیە.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەروەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ئاسایشتی بە گرینگترین پێداویستیی ناوچەکە زانی و پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەر سیاسەتێکدا کە ببێتە هۆی توندوتیژ بوونەوەی ناهێمنی و ناپاوەجێیی لە ناوچەکەدا دژایەتی دەکات.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەروەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەی دیمەشقی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار، وەلید موعەللیم وەزیری کاروباری دەرەوەو هەدیەعەبباس سەرۆکی مەجلیسی سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەروەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک شەوی چوارشەممە گەییشتە دیمەشقی پێتەختی سووریا.

 

Jan 04, 2017 21:30 Asia/Tehran
بۆچوونت