جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: هاریکاری و بەشداریی ئۆسترالیا لە بایکۆتی زۆرردارانەی ڕۆژئاوا کە گەلی سووریا بەتایبەت منداڵان ژنان و کەسانی کەم ئەندام و پەک کەوتووی کردۆتە ئامانج یەکێک لە هۆکارانی ناڕەزایەتی خەڵکی سووریایە لە دەوڵەتی ئۆسترالیا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا "سانا" ؛ "فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری لێژنەیەک لە کەلیسەکانی ئوسترالیاوە بە سەرۆکایەتیی "دەیڤید ئیسمیت" وتیشی: بەشداریی ئوسترالیا لە هاوپەیمانی ئەمریکایی کە شاروومەندان و ژێرخانەکانی سووریای کردۆتە ئامانج، دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی گەلی سووریا.
"فەیسەڵ میقداد" هەروەها لەم دیدارەدا پێداگری کرد لە سەر ویست و  ورەی دەوڵەتی سووریا لەمەڕ دەسڕاگەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە لە ڕێگای وتووێژی سووری- سووریا و بە بێ دەسوەردانی بیانی.
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بەوەی کە بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم هەر دەبێ بەردەوام بێ، وتی: زۆر سەیر و سەمەرەیە کە کۆمەڵگەی جیهانی لە هەمبەر جەنایەتەکانی تیرۆریستان کە دوا نمونەکەی بڕینی ئاوی بە ملوێنان شاروومەندی پێتەختی سووریایە، بێدەنگەیان کردووە.
لێژنەی ئوسترالیاییش بە پێداگری لە سەر یەکدەنگیی خۆی لەگەڵ گەلی سووریا لە خەباتی دژ بە تیرۆرزیم، داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە دوژمنایەتیی دەوڵەتانی ڕۆژاوایی لەگەڵ سووریا.
ئەم لێژنەیە ڕایگەیاند: ڕاستییەکەی ڕووداوەکانی سووریا کە لە لایەن مێدیاکانی نەیارەوە بە دەسکاری و تێکەل کردنی درۆ و دەلەسە ئاراستەی بیر و ڕای گشتی ئوسترالیا و جیهان دەبێ، بە گەلی ئوسترالیا ڕادەگەیەنن.

Jan 05, 2017 04:55 UTC
بۆچوونت