کاربەدەستێکی باڵای PYD جەختی کرد پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەبێ وەڵامدەری هێرشی کۆپتەرە نەناسراوەکان لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ خاکی کوردستانی سووریا بێت.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هاوار نیوز؛ ڕەزا گولو سەرۆکی لێژنەی بەرگری لە  جزیرە لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە بە هاتنی ژمارەیەک کۆپتەر لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانی سووریا و بوردومانی هەندێک لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا وتی: بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (پارتی) دەبێ روونی بکەنەوە ئاخۆ ئەو کۆپتەرانە لەلایەن کێوە نێردراون.

ناوبراو زیادی کرد: لە ٣ی جانیڤێریش کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە کوردستانی عێراقەوە چوونە ناو خاکی باکووری سووریا و گوندی تەل عەلویان بوردومان کرد. سەبارەت بە دەسدرێژیی ئەم کۆپتەرانە لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاومان دەست پێکردووە. داوا لە پارتی دەکەین ئەویش لەمبارەوە بکۆڵێتەوە. ئەم ڕووداوە پێشێل کردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە. ئێمە دەوڵەتی تورکیا و هەرێمی کوردستانی عێراق وەکوو دراوسێی خۆمان چاو لێدەکەین و تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک دەسدرێژیمان نەکردۆتە سەریان.

Jan 12, 2017 07:44 UTC
بۆچوونت