دوابەدوای تەقێندرانەوەی هەمارێکی تەقەمەنی سەربە بەرەی نوسرە لە دەوروبەری شاری حومس لەلایەن سوپای سووریا ، دەیان ترۆریستی ئەندامی ئەم تاقمە کوژران یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم ، سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی هەوڵی ترۆریستەکانیان بۆ دزەکردن  لە ناوچەی جوبەر بەرەو ناوەندی سەربازی لە دەوروبەری کارگەی کراش ناکارامە هێشتووە و بە خستنە ژێر گەمارویان زیانی بەرفراوانیان لەم ترۆریستانە گەیاند . ترۆریستان لە بەیانی ئەمڕۆ بە دوو تەقێنەوەو هەڵمەتێکی دزەئیانە هەوڵی خۆیان بۆ هاتن بۆ ناوچەکانی جوبەیر وقابودر لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی دەمیشق دەسپێکردو هەوڵیان دا بە دەسبەسەر داگرتنی دامەزراوەکانی کارەبا ، دۆخەکەیان لەم ناوچەیە پاوەجی بکەن.

هێندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە تێکەڵچوونی تاقمە ترۆریستەکان وسوپای سووریا ، ئەبو عاسم سەرکردەی بەرەی نوسرە یان لە ناوچەی غوتە ی ڕۆژهەڵاتی کوشت. کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریە ی سووریا یش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ، هەواڵەکانی بڕیک لە میدیاکان لەمەڕ زاڵبوون بە سەر ترۆریستەکان بەسەر ناوچە ی  گەراجی ئەلعەباسیین لە دەمیشق ڕاست نیە.

Mar 19, 2017 17:23 Asia/Tehran
بۆچوونت