هێزی زایۆنیست ژومارێکی تر لە فەلەستینییەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون گرت .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سەما نیووز  سوپای ڕژێمی زایۆنیستی  ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند :  هێزی ئیسرائیلی  پەلاماریان کردەسەر کەرتی ڕۆژاوایی چومی ئوردون  و شەش فەلەستینییان گرت  .

شەوی یەکشەممەی هێزی زایۆنیست لاوێکی فەلەستینییان لە گەڕەکی تەل رەمیدەی ناوەڕاستی شاری ئەلخەلیل   بە تۆمەتی  هەڵگرتنی  چەکی سارد  گرت  .

هەرلەم حاڵەدا تێکەڵچوونی هێزی زایۆنیست و فەلەستینییەکان لە ئوردوگای عروب  لە باکووری ئەلخەلیل  ، زایۆنیستەکان لە گازی فرمێسک هێن  کەڵکیان وەرگرت و ژومارێک لە فەلەستینییەکان  ژەهراوی بوون .

هێزێکی ئیسرائیلیش  بریندار بوو  .

هێزی زایۆنیست هەموو ڕۆژێ بە بیانووی جۆربەجۆر  پەلامار دەکەنە سەر ماڵی  فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژاوایی و لاوان و تازە لاوانی فەلەستینی دەگرن .

Mar 19, 2017 17:24 Asia/Tehran
بۆچوونت