مەشقی سەربازیی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس و ئە مریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کوەیت دەسپێدەکریت.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەلکویتیە ڕاپۆرتی دا : سەرلەشکەر محەممەد بن ئیبراهیم ئەلرەبیع  فەرماندەی هێزە سەعودیەکانی بەشداری کار لەم مەشقە سەربازیەدا وتی  : ئەم مەشقە سەربازیە هاوبەشە گەورەترین مەشقی سەربازیی لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندایە.

بە قسەی ناوبراو، مەبەست لەم مەشقە سەربازیە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمون وتەجربیاتی بەرانبەر ، بەهێز کردنی هاوکاری ناوچەیی لە بواری هەڵمەتە هاوبەشەکان وبەدیی هاتنی مەبەستی هاوپێوەند بە بەربەرەکانی لەگەڵ کێشە وقەیرانەکانی هاوپێوەند لەگەڵ هەڵمەتی سەربازی ستاینی مەشقی سەربازی، چواردەهەمین خول لە زەنجیرە مەشقەکانی ورەی هەڵوکان ە کە لە ساڵی هەزارو نۆسەدو نەوەدو نۆ دەسپێکراو بۆ یەکەم جار لە بەحرەین ئەنجام بوو.

هێزی دەریایی عەرەبستانی سەعودی هەروەها مانگی ڕەزبەری ساڵی هەزارو سێسەدو نەوەدو پێنج لە ناوچەی تەنگەی هورموز وئاوەکانی کەنداوی فارس ودەریای عومان مەشقێک لەژێر ناوی " زرێی کەنداوی( فارس)  ی " یەک"  بەڕێوە برد.

Mar 19, 2017 17:49 Asia/Tehran
بۆچوونت