• وشداری دانی سوپای یەمەن بە عەرەبستان

جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن وشداری بە سعودییەکان دا ئەگەر پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر بەندەرەکانی یەمەن درێژەی هەبێت، هێزی سوپا و جەماوەری ئەم وڵاتە لە قوڵایی خاکی عەرەببستان ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان،  عەزیز راشد    جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن وتی :  بەندەرەکان، بنکەکان و فڕگەکانی عەرەبستان دەکەونە بەر پەلاماری بە مووشەکی سوپا و هێزی جەماوەری .

عەزیر ڕاشد  بە پێداگری لەسەر   ئەوەی وەبەر پەلامارکەوتنی  ریاز نیشاندەری توانایی ستراتژیکی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەنە  وتیشی :   یەمەنییەکان دەتوانن  توانایی مووشەکیی خۆیان لە بوارە جۆؤبەجۆرەکان پەرە پێ بدەن  .

بەرلەمە  سەرچاوەکانی سەربازیی سوپای یەمەن ڕایانگەیاند:   لە وڵامی پەلامارەکان و تاوانکاری سعودییەکان ، لەماوەی چەند ڕۆژی  داهاتوو قۆناخی نوێی ئۆپراسیۆنی هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن بە دژی عەرەبستان دەست پێ دەکرێت کە هەموو  هاوکێشەکان دەگۆڕێ.

عەرەبستان بە پێی داکۆکیی ئەمریکا و بەریتانیا  لە مانگی مارسی ساڵی 2015ەوە پەلامارەکانی خۆی بۆسەر یەمەن بە ئامانجی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی  سەرۆکی دەرکراوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات  دەستپێکردووە.

 

 

 

Mar 20, 2017 09:36 Asia/Tehran
بۆچوونت