کابینەی رژیمی زایۆنیستی بەئیزنی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو رژیمە هاوکات لەگەڵ پەنجاهەمین ساڵوەگەڕی داگیرکرانی قودس، بوودجەیەک بە بڕی٧٠٠ملوێن شکل(١٩٠ملوێن دۆلار)ی بۆ شارەوانی قودس بەمەبەستی پەرەپێدانی بەزایۆنی کردنی قودس پەسەند کرد.

شارەوانی زایۆنیستی قودس بودجەی٢٠١٧ی خۆی بۆ پەسەندکران خستەبەردەست کابینە کە زیاترین بڕەپارەو و بودجەیە لەکاتی داگیرکرانی ئەو شارەوە  تائێستا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بودجەی شارەوانی قودس دەگاتە حەوت ملیاردو ٣٧٠ ملوێن شکل(دوو ملیارد دۆلار).

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، چێکرانی یانزە هەزار یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێ، خێراکردنی ڕەوتی پشت ڕاست کردنەوەی٢٤پلانی نوێی شارسازی و گەڵاڵەی زیادکرانی پێنج ملوێن میتری دوجا لە ڕووبەری پرۆژە ئابووری و بازرگانیی یەهودیەکانی ئەو شارە لە گرینگترین بڕگەکانی ئەو بودجەیە.

ئۆویگدۆر لیبرمەن، وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنیستیش لەم دواییەدا گەڵاڵەی تۆکمەکرانی شوورەی جیاکەرەوەی دەورووبەری شارۆچکەی بەیت ئیل لەباکوری ڕاموڵا هەڵکەوتوو لەلێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆنی پشت ڕاست کردۆتەوە.

رۆژنامەی زایۆنیستی یەدیعوت ئاهارنۆت ڕایگەیاند، ١٩٠ ملوێن دۆلار(٧٠٠ملوێن شکلی ئیسرائیلی) بۆ پەرەپێدانی گەڵاڵەکانی بەجووکردن لە بەیتولموقەدەس تەرخان کراوە.

بەرلەوەش، زئیف ئەلکین وەزیری کاروباری بەیتولموقەدەس لە کابینەی رژیمی زایۆنیستی وتبووی، جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵانە بۆ پەرەی بارودۆخی ئابووری و ئەتنی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی ئەو رژیمە لەبەرچاو گیراوە.

زایۆنییەکان لەهەوڵدان بەفێڵ و دهۆی جیاجیا و زاڵبوونی زیاتر بەسەر ناوچە فەلەستینیەکان بەکردەوە ڕەوتی داگیرکرانی ئەو ناوچانە تۆکمە بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنوانسیۆنی ژنێڤ، ئیسرائیل وەک رژیمێکی داگیرکەر قەدەغەکراوە لە ئەنجامدانی هەرچەشنە کردەیەک بۆ گۆڕینی دیموگرافی حەشیمەتی و داڕشتی جوگرافیایی ناوچە داگیرکراوەکان.

Mar 20, 2017 10:53 Asia/Tehran
بۆچوونت