بە هۆی پەلاماری فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئوتوموبیلێکی تاکەکەسی لە باشووری ڕۆژاوای سوریا ، شارومەندێکی سوری کوژرا .

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی  یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند:  فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی یەکشەممە  ئوتوموبیلێکیان  لەسەر ڕێگەی خان ئەرنەبە  بۆسەر دیمەشقی پێتەختی  سوریا دایەبەر پەلامار  .

لەم پەلامارە دا شارومەندێکی سوری بە ناوی  یاسر سەید  کوژرا.

نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە  سیستمی دژە ئاسمانی سوریا بە  گوللە هاویشتن بەرەو فڕۆکەیەکی  سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی بەسەر ئاسمانی  خان ئەرنەبە لە پارێزگەی قونەیتەرە  ئەوانیان ناچار کرد  ئاسمانی سوریا بە جێ بێڵن.

بە دەستپێبوونی قەیرانی سوریا لە مانگی مارسی ساڵی 2011ەوە ، ڕژێمی زایۆنیستی بە جاران بۆ دانی یارمەتی و داکۆکی لە تیرۆریستەکان بنکەی  هێزی سوریان دایە بەر پەلامار .

Mar 20, 2017 12:12 Asia/Tehran
بۆچوونت