سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاند: یەکەم تاقمی کەسانی چەکدار لەگەڵ خێزانەکانیان لەناوچەی ئەلویعری حۆمس لەرۆژاوای ئەو وڵاتە چوونەدەر.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ماڵپەڕی سپۆتنیک، ئەلێکسی کیم سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سوریا بەئاماژە بە تێپەڕینی مانگێک بەسەر وتووێژە پڕکێشەکانی نێوان گرووپە ڕووسی و سوریەکان لەلایەک و گرووپە چەکدارەکان لەلایەکی دیکەوە، وتی: چوونەدەری نزیک بە٤٠٠کەس لە کەسانی چەکدار لەناوچەی ئەلویعری سوریا، ئەنجام و دەسکەوتی ئەو وتووێژانەیە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، شاندێکی نوێنەرانی دومای ڕووسیا، ئەندامانی کۆگەی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئوروپاو پێدرۆ ئاگرامۆنت، سەرۆکی ئەو کۆگەیە ئەمڕۆ گەیشتنە سوریا.

لێئۆنید سلۆتسکی سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆی دومای ڕووسیا وتی: ئەندامانی شاندی ڕووسی لەگەڵ بەرپرسانی سوری لەوان، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆمار و هدیە عەبباس سەرۆکی پەرلەمانی سوریا دیدار بکەن.

هەروەها لیژنەکانی کاروباری نێودەوڵەتی پەرلەمانەکانی ڕووسیاو سوریاش دانیشتنێکی هاوبەش بەڕێوە دەبەن.

لەلایەکی دیکەوە، ئەلەکساندر کینشچاک باڵوێزی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاند: یەکێک لە باڵەخانەکانی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە دەمشق لەشەڕ وپێکدادانەکانی نێوان هێزە حکومەتییەکان و نەیاران، زیانی پێ گەیشتووە.

Mar 20, 2017 14:36 Asia/Tehran
بۆچوونت