گاردی لێواردەریای تورکیا چل و حەوت پەناخوازی بیانی کە بەنیازبوون بەشێوەی نایاسایی بچنە ئوروپا لەنزیک لێوارەکانی چشمە قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی نێت گازێتەی تورکیا، سێ کەس لەو کەسانە خەڵکی بەنگلادش و ئەوانی دیکە لە شارومەندانی سوریان کە گوێزرانەوە ناوەندی پۆلیس.

هێزەکانی ژاندارمێری تورکیا کەرتی چشمەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەنجاو پێنج ئاوارەی سوری کە بەنیازبوون لەڕێی دەریاوە بەشێوەی نایاسایی بچنە ئوروپا، قۆڵبەست کرد.

بڕیارە ئەو کەسانە پاش لێپێچینەوە ڕادەستی بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەری ئەزمیر بکرێن.

Mar 20, 2017 14:38 Asia/Tehran
بۆچوونت