سەرۆکی بنکەی ئاشتی ڕوسیا لە سووریا ڕایگەیاند : یەکەم تاقم لە کەسانی چەکدار هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە ناوچەی ئەلوەعر ی حومس لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە چوونە دەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ماڵپەڕی هەواڵی سپۆتنیک " ئەلکسی کیم" سەرۆکی بنکەی ئاشتی ڕوسیا لە سووریا بە ئاماژەدان بە تێپەڕ بوونی یەک مانگ لە وتووێژە پڕ لە ئاڵوزی وکێشەکانی نێوان تاقمە کانی ڕوسی وسووری لەلایەکەوەو تاقمە چەکدارەکان لەلایەکی ترەوە وتی: چوونە دەری نێزیک بە چوارسەد کەس لەکەسانی چەکدارلەناوچە ی ئەلوەعر ی سووریا ئەنجامی ئەم وتووێژانەیە.

هەواڵێکی تر ئەمەیەکە شاندێک لە نوێنەرانی دۆمای ڕوسیا ، ئەندامانی کۆگەی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئوروپا و" پدروئاگرامونت" سەرۆکی ئەم کۆگەیە ئەمڕۆ چوون بۆ سووریا.

" لئونید سلوتسکی" سەرۆکی کومسیۆنی کاروباری ناوخۆیی دومای ڕوسیا وتی: ئەندامانی شاندی ڕوسی لەگەڵ کاربەدەستانی سووری لەوان بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماروهدیە عەباس سەرۆکی پەرلەمانی سووریا دیدار بکەن.

هەروەها لێژنەکانی کاروباری نێودەوڵەتی پەرلەمانەکانی ڕوسیا وسووریایش جڤێنێکی هاوبەش بەڕێوە دەبەن. لەلایەکی ترەوە " ئیلکساندر کینشچاک " باڵوێزی ڕوسیا لە سووریا ڕایگەیاند: یەکێ لە بیناکانی باڵوێزخانەی ڕوسیا لە دەمیشق لە تێکەڵچوونەکانی نێوان هێزە دەوڵەتیەکان ونەیاران زیانی دێتووە.

Mar 20, 2017 15:45 Asia/Tehran
بۆچوونت