• ئازاد کرانی ناوچە گەلیک لە تەدمور

سوپای سووریا وهاوپەیمانە کانی ، زەنجیرە چیاکانی ئەلمەزرا و ئەلهرم لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی تەدمور هەڵکەوتوو لە پارێزگەی حومس یان ئازاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، سوپای سووریا ڕۆژی دوشەممە بە ئازاد کردنی ئەم دوو زەنجیرە چیایە لە ڕۆژهەڵاتی تەدمور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، گەیشتە پازدە کیلومێتری چاڵە نەوتی ئەراک.

سوپای سووریا ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ، ناوچەگەلیکی بەربڵاو لە گردوپەڕی شاری تەدموریان ئازاد کرد ودەیان کەس لە ترۆریستانیان کوشت وچەکەکانیان لەناو بردن. لەپەلاماری بێ ئاکامی ترۆریستانی تەکفیری بۆسەر گەڕەکی ئەلعەباسیین لە دەمیشقیش لانی کەم سی ترۆریست کوژران. هێزەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ دوشەممە یش لە هەڵمەتێکدا توانیان ئاڵقەی گەمارۆبەسەر تاقمە ترۆریستەکان لەوان بەرەی نوسرە لەناوچەی ئەلمعامل لە باکووری جوبر هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی دەمیشق تەنگتر بکەن وپەلامارەکەیان پۆچەڵ بکەنەوە.

Mar 20, 2017 17:49 Asia/Tehran
بۆچوونت