لەحاڵێکدا کە میدیا سەعودیەکان ئیدیعایان کردبوو، بەکرێگیراوانی ئەو وڵاتە لەیەمەن پێشڕەوییان بووە لە بەرەی نۆهەم ، سەرچاوە یەمەنییەکان وەها بانگەشەیەکیان بەدرۆ خستەوە.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوە یەمەنییەکان رۆژی سێ شەممە بەڕەت کردنەوەی ئیدیعاکانی میدیا سەعودییەکان لەمەر پێشڕەویی بەکرێگیراوانی ئەو وڵاتە لە شاری نۆهەمی پارێزگای سەنعا، پێیان داگرت؛ پەلاماری هێزەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان بەتەواوەتی شکستی هێناوە.

ئەو سەرچاوانە، هەروەها ڕایانگەیاند؛ دۆخی شەڕ لە بەرەی نۆهەم بەجۆرێکە کە لەساڵێک لەوەپێشەوە نەگۆڕدراوەو لەدوو حەوتەی ڕابردوودا زیاتر لە٣٥٠کەس لە هێزە بەکرێگیراوەکانی عەرەبستان لە بەرەی جیاجیادا کوژراون و ژمارێک لەوان لەلایەن سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن بەدیل گیراون.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای عەرەبستان بۆ چاودێری ئەو ڕێکخراوە بەسەر بەندەری گرینگی حەدیدەی یەمەنی ڕەت کردەوە.

عەرەبستانی سەعودی ئەو داواکارییەی پاش پەلاماردانی بەلەمێکی هەڵگری ئاوارەکانی سۆماڵ هێنایەئاراوە کە ٤٢ کوژراوی لێکەوتەوە.

لەکاتێکدا کە یەمەن لەگەڵ قات وقڕیدا بەرەوڕوویە، عەرەبستان پێش دەگرێ بە چوونی کەشتیە بازرگانیەکان یان کەشتیەکانی هەڵگری یارمەتی مرۆیی بۆ بەندەرەکانی یەمەن.

Mar 21, 2017 11:45 Asia/Tehran
بۆچوونت