لە تێکهەڵچوونی سوپای ئازاد و گرووپە ڕەشەکوژەکانی داعش لەگردووپەڕی ڕۆژاوایی دەرعا ، ژمارێک چەکدار کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ئەو تێکهەڵچوونە لەدوو میحوەری شارۆچکەی جلین و "الشرکە اللیبیە" و دەورووبەری لەگردووپەڕی ڕۆژاوای پارێزگای دەرعا لەباشووری سوریا ئەنجامی گرت کە کوژران و برینداربوونی ژمارێک تیرۆریستی داعشی لێکەوتەوە.

بەهۆی پەلاماری هاوەنیی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر گەڕەکەکانی جوبەر، باب توما وئەلئەمین لە دەمشقی پایتەختی سوریا، ژمارێک کەسی سیڤیل بریندار بوون.

بەپێی چەند ڕاپۆریش ، سوپای سوریا لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب پێشڕەوی بووە.

Mar 21, 2017 13:27 Asia/Tehran
بۆچوونت