ئەندامانی شاندێکی پەرلەمانی هاوبەشی ڕووسی و ئوروپایی رۆژی دووشەممە سەردانی دەمشقیان کرد. ئەندامانی ئەو شاندە کەسەرۆکایەتییەکەی لەئەستۆی ڤلادیمیر واسیلیف، یاریدەری سەرۆکی ئەنجومەنی دومای ڕووسیایە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دیدار و وتووێژیان کرد. دوولایەن لەڕەوتی ئەو دیدارەدا لەبارەی دواگۆڕانکارییە سیاسی وئاسایشییەکانی سوریا وتووێژیان کرد.

ئەوە، یەکەم سەفەری شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی ڕووسی و ئوروپایی بۆ سوریا دێتە ئەژمار لەماوەی ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ئاسایشی ئەو وڵاتەوە دێتە ئەژمار.

ئەو شاندە پێکهاتوو لە نوێنەرانی هەرچوار فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕووسیاو دە کەس لەئەندامانی کۆڕ و نێوەندە پەرلەمانییەکانی ئوروپایە. لەساڵانی ڕابردوودا شاندە پەرلەمانییەکانی ڕووسیا بۆ تاووتوێی ڕەوشی سوریاو دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، چووبوونە سوریا و تەنانەت  بڕێک جار، نوێنەرانی پەرلەمانی ئوروپاو پەرلەمانی وڵاتانی ئوروپاییش بەشێوەی تاکەکەسی و نەک لەلایەن یەکێتی ئوروپاوە، سەردانی سوریایان کرد، بەڵام پێکهاتنی شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی ڕووسی وئوروپایی و سەفەر بۆ سوریا، ڕووداوێکی کەم وێنەیە. بەتایبەت بەلەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی نەرێنی ڕۆژاوا بەرامبەر حکومەتی سوریا کە بەهەوڵی ئاشکرای ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕانسە بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی سوریا لەڕێی هاوپەیمانەتی لەگەڵ  بڕێک وڵاتی عەرەبی وەک عەرەبستانی سەعودی وقەتەر هاوڕێ لەگەڵ تورکیا لەڕێی داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستەکانی جێگیر لەسوریا، ئەنجامی گرتووە، ئێستا سەفەری ساندی پەرلەمانی ئوروپا بە جۆرە گۆڕانێکی ئاشکرا دێتەئەژمار لەمەڕ سیاسەتی یەکێتی ئوروپا لەهەمبەر سوریادا. ئەو گۆڕانی هەڵوێستە، هۆوهەگەری زۆری بووە. یەک لەو هۆکارانە، بێ هیوایی رۆژاواییەکان بۆ وێنە وڵاتانی ئوروپایی لە بەئاکام گەیشتنی سیاسەتی ڕووخانی حکومەتی یاسایی سوریا بووە. لەڕاستیدا، ئوروپاییەکان شایەتی ئەوەن کە سەرباری داکۆکی بەرفراوانی دراڤی، چەکەمەنی ولۆجستیکی لە گرووپە چەکدارەکان بۆ وێنە، گرووپە ڕەشەکوژە تەکفیریەکان بەهیوای ڕووخانی حکومەتی سوریا، بەڵام ئێستا هاوسەنگ کرانی هێزەکان ، تەواو بەقازانجی حکومەتی سوریا بەتایبەت پاش ڕزگارکرانی حەڵەب لەچنگ داگیرکەرانی ڕەشەکوژی تەکفیری گۆڕاوەوپرسی ڕووخانی حکومەتی سوریا ، تەنیا خەیاڵێکی خاو و بەتاڵە. ئێستا ئەوە گرووپە تیرۆریستیەکانن کە کەوتوونەتە ڕێبازی لێک هەڵوەشان و لەناوچوون. بۆیە، ئوروپاییەکان ئێستا بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ چارەیەکیان جگە لە دامەزرانی دووبارەی پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ حکومەتی سوریادا نییە. لەڕاستیدا، سەفەری شاندی پەرلەمانی ڕووسی وئوروپایی بەمانای داننانی ئوروپاییەکان بە یاسایی بوونی حکومەتی سوریاو جۆرێک بە ڕەسمییەت ناسینیەتی ، ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەوان لەبنەڕەتڕا دامەزراندنی هەرچەشنە پەیوەندییەکی سیاسی لەگەڵ حکومەتی سوریایان ڕەت دەکردەوە. بەڵام یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی گۆڕانی هەڵوێستی ئوروپا لەهەمبەر حکومەتی سوریا، چوونەسەری ئاستی هەڕەشەو گوڕەشە تیرۆریستیەکان لەلایەن هەمان گرووپە چەکدارە تەکفیریەکان بەتایبەت داعشە کە پێشتر لەلایەن ئوروپییەکانەوە ڕاستەوخۆ داکۆکیان لێ دەکرا.

ئێستا، شوێنهاتی کردەو هەوڵی تیرۆریستی تەکفیریەکان لەئاستی وڵاتانی ئوروپاییدا بەدوو شێوازی جیاواز خۆی دەرخستووە. یەکەم شوێنهاتی ئەو کردانە، کۆچبەریی لەهەڵسەنگاندنی بەفراوانی جەماوەرییە کە بەهۆی کردەی دڕندانەی تیرۆریستان لە وڵاتانێکی وەک سوریا، ئێراق و هەروەها ئەفغانستان بەشێوەی شەپۆلێکی بەرفراوانی پەناخوازان بەرەو ئوروپا کەوتوونەتەڕێ و بەقسەی ئانگێلا مرکل گەورەترین کشێەو گرفتی ئێستای یەکێتی ئوروپایان بەدی هێناوە. بەڵام ئەنجامی دیکەی هەوڵدانی ئوروپییەکان، بەشێوەی بەرفراوانی هەوڵە تیرۆریستیەکان لە وڵاتانی ئوروپایی بۆ وێنە، فەڕانسە، ئاڵمان وبەلژیک خۆی دەرخستووە. لەڕاستیدا ئوروپاییەکان قەت فکریان نەدەکرد شوێنهاتی یارمەتی هەمەلایەنەیان لەمەڕڕێکخستن و پەرەپێدانی گرووپە تیرۆریستیەکان لەسوریا، ڕۆژێک بەرۆکی خۆیان بگرێتەوە. خاڵی ڕاست ئەوەیە کە ئەمڕۆ بڕێک حکومەتی ئوروپایی بەرهەمی چاندنی تۆوی تیرۆریزم لە خۆرهەڵاتی ناوین، دەدرونەوە.

Mar 21, 2017 13:28 Asia/Tehran
بۆچوونت