نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق دوێنێ پێنجشەم بەدرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە قسە بێ بنەماکانی ڕۆژی چوارشەمی سەرۆک کۆماری تورکیا دژبە هێزی بەرگری جەماوەریی ئێراق (حەشدی شەعبی) خوازیاری ئەوە بووە کە با ئانکارا خۆی لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق وەرنەدات .

بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەم بەیاننامەیەدا جەختی کردووە؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی شان بە شانی هێزە ئێراقییەکانی دیکە هەوڵیان داوە بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی ئێراق لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش و بوونەتە هۆی هاتنە ئارای زۆر سەرکەوتنێکی گەورە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێراق خاوەنی دەسەڵاتدارێتیی نیشیمانییە و بە پێی یاسا ئەم وڵاتە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزی ئێراقی دێنە ئەژمار، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە ئێراق و گەلەکەی ئەمەگدارن و لە هیچ وڵاتێکەوە فەرمان وەرناگرن.
نووسینگەی حەیدەر عەبادی لەم بەیاننامەیەدا هەروەها داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئێراق کرد کە خۆیان ببوێڕن لە خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە و یارمەتیی ئێراق بدەن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کە هەڕەشەیەکی قورسە لە سەر ناوچە و جیهان.
"ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە ئاراستەی پشتیوانی کردنی تیرۆریستان، هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراقی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناو بردبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئێراقیش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن بەرامبەر بە قسە و لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی ، باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە بەغدای بانگ کرد و ناڕەزایەتیی دەوڵەتی ئێراقی بەوە ڕاگەیاند.

Apr 21, 2017 07:34 Asia/Tehran
بۆچوونت