سه‌رۆک کۆماری سووریا هه‌واڵی گرتنی به‌کر به‌غدادی سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعشی بەرپەرچ دایەوە .

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، به‌شار ئه‌سه‌د وتی: ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، له‌ حه‌شارگه‌یه‌کی نێوان سووریا و عێراق خۆی شاردووه‌ته‌وه‌.
ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: به‌و پێیه‌ی که‌ سنووره‌کانی سووریا و عێراق له‌ کۆنترۆڵی داعش دایه‌، ئه‌ویش له‌م ناوچه‌دا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌.
ئه‌و له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا به‌غدادی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ڕووسیا و سووریاوه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ وتی: ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاست نییه‌، له‌ هه‌ر حاڵدا ئه‌م ناوچانه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیر کراوه‌ و له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی سووریا یان ڕووسیا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکادا نییه‌، که‌واته‌ به‌غدادی ده‌بێت له‌ حه‌شاره‌گه‌یه‌ک له‌م ناوچانه‌دا بێت.

 

Apr 21, 2017 12:20 Asia/Tehran
بۆچوونت