• بەردەوامی مان لە خواردن گرتنی بەدیلگیراوانی فەلەستینی لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیان دا

مان لە خواردن گرتنی بەدیلگیراوانی فەلەستینی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی تائێستاش هەر بەردەوامە .

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ٤٨؛ مان لە خواردن گرتنی ئەسیرانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوە و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی کە لە ١٧ی ئاپریلەوە ڕێکەوت لەگەڵ ڕۆژی ئەسیری فەلەستینی دەست پێ بووە، هەر دریژەی هەیە و خەریکە دەچێتە نێو پێنجەمین ڕۆژی خۆیەوە.
«عیسی قراقع» سەرۆکی ناوەندی کاروباری ئەسیران و ئازاد کراوانی فەلەستین بەم بۆنەوە رایگەیاند ؛ نزیکەی هەزار و ٥٠٠ ئەسیری فەلەستینی مانیان لە خواردن گرتووە  و ئەگەری زۆرە ژماری ئەسیرانی مانگرتوو زیاتریش ببێت.
نزیکەی هەزار و پێنسەد ئەسیری فەلەستینی لە ڕۆژی دووشەممە (١٧ی ئاپریل) ڕۆژی ئەسیری فەلەستینییەوە، بە درووشمی "ئازادی و کەرامەت" بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن بەرامبەر بە سیاسەت و کردەوەی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئەسیرانی فەلەستینی کە لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمەدان، مانیان لە خواردن گرتووە.

Apr 21, 2017 13:58 Asia/Tehran
بۆچوونت