• پێداگریی یەکێتیی عەرەب لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی ئێراق

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی پێنجشەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانیی ئێراق، لە قاهیرە، پێی داگرت لەسەر لە گرینگتربوونی پاراستنی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئەحمەد ئەبوڵغەیت" لە دیداری "سەید عەمار حەکیم" بە ئاماژە بە ئێش و ئازاریی کۆن و هەر نەبڕاوەی گەلی ئێراق بە دەستی ئەو هەموو بەڵا و موسیبەتەی ڕژاوە بە سەر ئەم گەلەدا، بەتایبەت تیرۆریزم، وتی کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان لەم ولاتە هەوڵ بدەن بۆ دەستەبەر کرانی یەکێتی و یەکپارچە مانەوەی خاکی ئێراق.
ناوبراو پێی داگرت لە سەر پێویستیی یەکدەنگی و ڕێککەوتنی نێوان هێزە جیاوازە سیاسییەکان کە مافەکانی هەموو لایەنەکان لەم وڵاتە بە پێی ناوەڕۆکی شاروومەندێتی و بە پێی فیرقەیی و هۆزی، دەستەبەر بکات.
سەید عەمار حەکیمیش لەم دیدارەدا بە بە باس و لێکدانەوە سەبارەت بە پرۆسەی گۆڕانکارییەکانی ئێستا لە گۆرەپانی سیاسەت و شەڕی دژ بە تیرۆر، دەستی کردە شی کردنەوەی گەڵاڵەی تەبایی سیاسیی هاوپەیمانی نیشتمانی کە ئاشتی و ئاشتەوایی نیشتمانی لەم وڵاتە دەستەبەر دەکات.
عەمار حەکیم ڕۆژانی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە سەرووی شاندێکی سەر بە هاوپەیمانی نیشتمانی ئێراقەوە، خۆی گەیاندە قاهیرە و لەو سەفەرەدا لەگەڵ ژمارێک کاربەدەستی مەسری و هەروەها مامۆستایانی ئەلئەزهەر دیدار و وتووێژی کردووە.

Apr 21, 2017 14:00 Asia/Tehran
بۆچوونت