•  دووەم کاروانی دانیشتوانی فوعەو کەفەریای سووریا  گەیشتە

دوەم کاروان لە دانیشتووانی دوو شارۆچکەی گەمارۆدراوی "فوعە" و کەفەریا" سەرلەبەیانی ئەمڕو هەینی بە ١٠ پاس خۆیان گەیاندە ناوچەی "ڕامووسە"ی باشووری حەلەبی سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕەوتی هاتنی سێ هەزار کەسی دیکە لە خەڵکی فوعە و کەفەریا بۆ شاری حەڵەب دەست پێ بووە. ئەم خەڵکە مەدەنییە لەگەڵ هەزار و ٣٥٠ تیرۆریست ئاڵ و وێڕ دەکرێن. لەم ئاڵ و وێرەدا پێنج پاسی هەڵگری تیرۆریستان و بنەماڵەکانیشیان دەچنە نێو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە لە ئەدلیب.
سێ هەزار کەس لە خەڵکی شارۆچکەکانی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئەدلیب کە گەمارۆ دراوبوون ڕۆژی چوارشەممە گەیشتنە گەڕەکی ڕاشیدین تا لەگەڵ تیرۆریستانی چەکداری سەقامگیر لە شارەکانی زوبدانی، سەرغایا، مەزایا و بەلوودان ئاڵ و وێر بکرێن.
لە چوارچێوی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان و هێزەکانی خۆڕاگری کراوە، سێ هەزار و ٨٠٠ کەسی چەکدار و بنەماڵەکانیان کە لە شارەکانی مەزایا، زوبدانی، بەقین و بلودان"ی پارێزگەی ڕیف دیمەشق سەقامگیرن، لەگەڵ هەشت هەزار کەس لە خەلکی مەدەنی شارەکانی فوعە و کەفەریا ئاڵ و وێر دەکرێن و تیرۆریستانی چەکدار دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگەی ئەدلیب و خەڵکی فوعە و کەفەریاش دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگەی حەڵەب.
"فوعە"و  "کەفەریا" لە ٢٨ی مارسی ٢٠١٥ـەوە بە تەواوەتی لە لەیان تیرۆریستانەوە گەمارۆ دران و لەو کاتەوە هەموو ڕۆژێ یەکسەر وەبەر پەلاماری تیرۆریستی دەکەون.

Apr 21, 2017 14:02 Asia/Tehran
بۆچوونت