• بۆمبی ئۆتوماتیکی ئەمریکا لە دەستی عەرەبستانی سەعوودی دا

هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی دڕندەکاریەکانی عەرەبستان لە یەمەن دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی مەسەلەی دەسپێ کردنەوەی فرۆشتنی بۆمبی ئوتوماتیکی وریایە بە عەرەبستان .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ دەوڵەتی ئەمریکا لەبەر فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستان هاودەستی ئەم وڵاتەیە لەو جەنایەتەی دژ بە خەڵکی مەدەنی دەیکات، هەر لەبەر ئەوەش بۆ ئەوەی ڕەخنە و گازندە نێودەوڵەتییەکان کەم بکاتەوە، هەوڵ دەدات هەندێ بەڵێن لە عەرەبستان وەرگرێ سەبارەت بە خەڵکی مەدەنی لە یەمەن.
بەرپرسێکی ئەمریکایی بانگەشەی کرد: ئەمریکا داوا لە عەرەبستانی سەعوودی دەکات کە بەڵێنەکانی خۆی لەمەڕ دەکارهێنانی دروست ی ئەم کەرەستە جەنگییانە ( بۆمبی ڕێنیونی کراوی وردپێک).
ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ سیستەمەکانی ڕێنیوی کراو بە نرخی ٣٩٠ ملوین دۆلار لەو کەرەستە جەنگییانەی دێنە ئەژمار کە دەبنە هۆی ئەوەی گوللەی ڕێنیونی نەکراو ببنە کەرەستەی ڕێنیونی کراو و چاوەڕێی ئەوە دەکرێ عەرە بستان بە وردبینییەکی زیاترەوە لە پەلامارەکانی بۆ سەر یەمەن بجوڵێتەوە.
لە درێژەی داکۆکییەکانی واشینگتۆن لە ڕیاز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ٩ی ئاگوستی ساڵی ٢٠١٦، گرێبەستی یەک ملیار و ١٥٠ ملوێن دۆلاری فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی بە ڕیازی پشت ڕاست کردەوە. ئەم گرێبەستە ، رادەست کردنی ١٥٣ تانک، کەرەستەی جەنگی، سەدان ڕەشاشە و چەک و چۆڵی دیکەش دەگرێتەوە.
عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکی ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی ناوچە لە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەرەوە پەلاماری خۆی بۆ سەر یەمەن دەست پێ کردووە و کە ئەم پەلامارانە بوونەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی بە هەزاران خەڵکی مەدەنی و ئاوارە بوونی بە ملوێنان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە.

Apr 21, 2017 15:21 Asia/Tehran
بۆچوونت