وتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕایگەیاند: دۆخێکی هاوشێوەی برسێتی گشتی لە یەمەن بەرچاو کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "الیوم السابع"ی میسر، ئێمیلیا کازێلا وتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراک رۆژی هەینی لەنووسینگەکەی لە ڕۆمی پایتەختی ئیتالیا وتی: ناوچەگەلێک لە پارێزگاکانی تەعز، حەدیدە، لەحج، ئەبیەن و سەعدە دۆخێکی هاوشێوەی برسێتی گشتیان هەیەو دەسڕاگەیشتن بەو ناوچانە دژوارە.

کازێلا وتی: پارێزگاکانی تەعز، حەدیدە، لەحج، ئەبیەن و سەعدە لە خشتەی یارمەتی گەیاندندا دەبێ لە ئەولەویەتدا بن.

وتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕایگەیاند؛ نزیک بە شەش ملوێن و٧٠٠هەزار کەس لە یەمەن بەگوێرەی ڕیزبەندیی جیهانیی ئاسایشی خۆراک لە ڕیزی چوارەمدان و ریزی دواتر واتە ریزی پێنجەم برسێتی گشتییە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێ شەممەی داهاتوو جڤینێک لەژنێڤ بەئامانجی کۆکردنەوەی بودجە بۆ یەمەن بەڕێوە دەبات و خوازیاری دابین کردنی بودجەیەک بەبڕی دوو ملیاردو ١٠٠ملوێن دۆلار بووە بۆ دابین کردنی خۆراک و پێداویستییە زەرووریەکانی دیکەی خەڵکی یەمەن.

کۆمیساریای کاروباری پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڤریلی ئەمساڵ وشداری دا کە ئەگەری دەسپێبوونی برسێتی گشتی لەچوار وڵاتی یەمەن، سودانی باشوور، سۆماڵ و نیجریە تادێ زیاتر دەبێ و نزیک بە بیست ملوێن کەس لەو ناوچانەی بەرهەمە کشت و کاڵییەکانیان لەناوچووەو مامناونجی خۆراکی خراپی خەڵکەکەی زیادی کردووە، بەرەوڕووی مەترسی زۆری برسێتین.

Apr 21, 2017 17:36 Asia/Tehran
بۆچوونت