رژیمی بەحرەین لەدرێژەی سەرکوتکردنی نەیاران، ژمارێک چالاکوانی مافەوانی و سیاسی بۆ لێپێچینەوە بۆ دادئەستێنی گشتی بانگ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، دادئەستێنی گشتیی بەحرەین رۆژی هەینی پتر لە ١٢ چالاکوانی مافەوانی و سیاسی لەوان زەینەب ئالی خەمیس چالاکوانی مافەوانی، ئیناس عەون، بەرپرسی پێوشوێن گرتن و ئامادەکردنی بەڵگەکان لە ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین و محەممەد تاجر پارێزەر و بەرەڤانیکاری مافی مرۆڤی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو لێپێچینەوە لەوان بانگ کردووە.

سەربازانی رژیمی ئالی خەلیفە بۆ سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیانە جەماوەرییەکان، چالاکوانانی سیاسی ئەو وڵاتە دەگرن و زیندانی دەکەن.

لەهەمان کاتدا، هێزە ئاسایشییەکانی بەحرەین لەدەیەمین مانگی بەدوای یەکدا دەروازەکانی ناوچەی ئەلدۆراز شوێنی نیشتەجێبوونی شێخ عیسا قاسم زانای باڵای دینی بەحرەینیان گەمارۆ داو پێشیان گرت بە بەرپاکرانی نوێژی هەینی.

هاوکات، خەڵکی بەحرەین بەسازدانی خۆپێشاندان بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی رژیمی ئالی خەلیفەو داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم و درێژەی ڕاپەڕینی جەماوەریی بەحرەین، دروشمیان دا.

بە سەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوونی شێخ عیسا قاسم، زانای پایەبەرزی بەحرەینی لە ژۆئەنی٢٠١٦، جم و جۆڵە سەربازییەکان لەناوچەی ئەلدۆراز تاوی سەندووە.

بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی ٢٠١١وە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵک خوازیاری ئازادی، جێگیرکرانی دادگەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەر دەوری سیستەمێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن.

Apr 21, 2017 19:17 Asia/Tehran
بۆچوونت