• بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئافرەتێک بریندار بوو

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی قەزای ئامێدیان بۆردومان کرد و بەو ھۆیەوە ئافرەتێک بریندار بووە.

عەقید دلێر زێباری، فەرماندەی پاسەوانی سنوور بە کەناڵی "کوردستان24" راگەیاندووە: "دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ ماوەی  کاتژمێرێک ھەردوو گوندی شاجا و بێجەلیان لە ناحیەی شێلادزێ لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد".

پەیامنێری (باسنیوز) لە شیلادزێ، سەبارەت بە زیانەکانی بۆردومانەکە، گوتی: "بەھۆی ئەم بۆردومانەوە، ژنێکی 30 ساڵی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی گواستراوەتەوە".

فرۆکەکانی تورکیا کاتژمێری 11:30 تا 12:30  بە کاتی خۆجێی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەکەیان بۆردومان کردووە، کە ھێشتا سەبارەت بە زیانی دارایی و ژینگەیی ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.

Apr 21, 2017 19:20 Asia/Tehran
بۆچوونت