• چەواشەکاریی وەزیری بەرگریی ئەمریکا و وەزیری جەنگی ئیسرائیل لەبارەی پرسەکانی ناوچە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە فەلەستینی داگیرکراو هاوکات لەگەڵ چەواشەکاری لەبارەی پرسەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی کرد لەسەر پێبەندبوونی ئەمریکا بە پاراستنی ئاسایشی رژیمی زایۆنیستی.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، جێمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا رۆژی هەینی لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش هاوڕێ لەگەڵ ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری جەنگی ئیسرائیل لە تەلەبیب، وتی: ئەمریکا ئەرکمەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لەهەمبەر هەموو هەڕەشەو گوڕەشەکان.

جێمز ماتیس لەبارەی هێرشی بەگومانی شیمیایی لەناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەب، باکوری ڕۆژاوای سوریاش ئیدیعای کرد: حکومەتی سوریا هەروا چەکە کیمیاییەکانی خۆی پاراستووە.

حکومەتی سوریا لەئەنجامی هاوکاری ڕووسیا و ئەمریکا هەموو چەکە شیمیاییەکانی خستووەتە بەردەست ڕێکخراوی نەتەوەکان.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی کردە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) و جارێکی دیکە بێ سەرنجدان بە پەیمان شکێنی وڵاتەکەی لە جێ بەجێ کردنی بەرجامدا ئیدیعای کرد: چالاکییەکانی ئێران پێشێلکەری ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی بووەو ئەو پرسە، پێویستی بە پێداچوونەوە بەو ڕێککەوتننامەیە هەیە.

ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری جەنگی ئیسرائیلیش هاوڕەوت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و بێ گرینگی دان بە دەوری دوولایەن لە هێنانەدی گرووپە ڕەشەکوژەکان و تەشەنای مەترسیی ئاسایشی لەناوچەو جیهان ئیدیعای کرد: ئێران، مەترسیی سەرەکی لەناوچەیە.

وەزیری جەنگی ئیسرائیل لەدرێژەی چەواشەکارییەکانی و هەڵاتن بەرەوپێشەوە لەبارەی هێرشی جێی گومانی شیمیایی سەر ناوچەی خان شەیخونی سوریاش ئیدیعای کرد: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەچەکی شیمیایی کەڵکی وەرگرتووەو هەرواش کەڵکی لێ وەردەگرێ.

ڕۆژاوا و هاوپەیمانەکانی لەکاتێکدا سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە ئیدلەب تاوانبار دەکەن کە لیژنەی پەیجۆری ڕاستیەکانی بێلایەن پێک نەهێنراوە هەتا ڕاستیەکان لەوبارەوە دەربکەوێ، و دواتر، بەرپرسانی سوریا بەجاران ڕایانگەیاند، ئەو وڵاتە هیچ جۆرە چەکی شیمیایی نییەو هێرشی شیمیایی ڕاگەیێندراو لە خان شەیخون ، ساختەیە.

 

Apr 21, 2017 20:01 Asia/Tehran
بۆچوونت