بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداریدا لە گەڵ یاریدەری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک وەزیرانی ئێراق جەختی کرد : سەرکەوتنی ئەرتەشەکانی دوو وڵات لە شەڕی دژی تێڕوڕیزم هەنگاوێکی گرینگە لە ڕێبازی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقام بۆ ناو دوو وڵاتی ئێراق و سووریا .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی فەرمیی سووریا سانا، بەشار ئەسەد ئەمڕۆ پێنجشەمە لە دیداریدا لە گەڵ فالح فەیاز یاریدەری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک وەزیرانی  ئێراق وتی: سووریا و ئێراق دوژمنانی هاوبەشیان هەیە و لە گەڵ پیلانگەلێکدا ڕووبەڕوون  کە لە لایەن تاقمە تێڕۆڕیستەکان بە دوای  لاواز کردن و دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکەن. لەو دیدارەدا پەیامی  حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ بەشار ئەسەد سەرۆک کوماری  سووریا ڕاگەیەندرا حەیدەر عیبادی لەو پەیامەدا  جەختی کردووە لەسەر  هاوکاریی نێوان سووریا و ئێراق لە خەبات لە گەڵ تاقمە تێڕوڕیستیەکان بە تایبەت پەرەی هاوئاهەنگیەکانی  دیمەشق و بەغدا لە خەباتی دژی داعش لە سنوورەکانی دوو وڵات . بە پێی ئەو  ڕاپۆڕتە  بەشار ئەسەد و فالح فەیاز هەنگاوگەلێکی بەکردەوەو مەیدانیان بۆ هاوئاهەنگیگەلی زۆرتری سەربازی لە نێوان ئەرتەشی دوو وڵات لە دوو لایەنی سنووری هاوبەشیان لێک داوەتەوە .

ئادار 18, 2017 21:37 Asia/Tehran
بۆچوونت