• بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودی کەوتە بەر شاڵاوی زەلزالی دووی یەمەنییەکان

یەکەی موشەکیانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، ڕۆژی پێنج شەممە بە هاویشتنی موشەکی زەلزالی دوو، بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە نەجرانی عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی هەواڵیی مەسیرە، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن ڕایگەیاند: لە هێرشی موشەکیانەی سەر بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە نائوچەی خەزرا لە نەجرانی باشووری عەرەبستان، ئەم بنکەیە هەڵتەکاو کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی عەرەبستانی کوژران.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها لە تێکهەڵچوون لەگەڵ بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەی مەدفون لە شاری نەهەم لە باکووری سەنعا، هەشت کەسیان لێ کوشتن و یان برینداریان کردن.

هێزەکانی یەمەن هەروەها پێشڕەویی لەشکریانی سەعودی لە ناوچەی "تبه ام العضب"لە نەجرانی عەرەبستاندا تێکشکاند کە لەم پەلامارەدا کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوان کوژران و یان بریندار بوون.

لەناوچەی غەسیریش هێزەکانی یەمەن مۆڵگەی لەشکریانی سەعودی لە پێگەی ڕبوعەیان دایە بەر پەلاماری هاوەن و زیانێکی قورسیان پێ گەیاندن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ترۆمبیلێکی زرێداری سوپای سەعودی لە بنکەی غەواز لەنێو براو تەواوی سەرنشینەکانی کوژران.

لە لایەکی دیکەوە، لە هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەر بینای دادگەی موقبنە لە ڕۆژئاوای تەعز دوانزە کەسی سڤیلی یەمەنی گیانیان لەدەست داو هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە سنوربەزاندنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوەندە بازرگانییەکان لە ناوچەی ئەلبەرح لە شاری موقبە لە تەعز، شارومەندێکی یەمەنی کوژراو پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە ، فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی لە دوو نۆرەدا ناوچەی موخەدەرە لە شاری سەرواحیشیان بوردومان کرد.

ئادار 18, 2017 22:11 Asia/Tehran
بۆچوونت