• بانگەوازی  خۆڕاگریی  فەلەستین  بۆ ڕووبەڕو بوونەوە  لە گەڵ  زایونیەکان ،  سبەینێ هەینێ

تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین داوایان لە نەتەوەی فەلەستین کرد بۆ هاودەنگی لە گەڵ یەخسیرانی فەلەستین سبەینێ هەینی ڕووبەڕوو ببنەوە لە گەڵ داگیرکارانی زایونی لە سەرانسەری فەلەستین .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی بنکەی  ئەلعەهد   لقەکانی سەربازیی   تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین  ڕۆژی پێنجشەمە لە پرێس کونفڕانسێکدا  ڕایانگەیاند: فەلەستینیەکان سبەینێ هەینی لە ژێر ناوی   " ڕۆژی توڕەیی " لە کەرتی ڕۆژئاوای  غەززە و بەیتولموقەدەس لە گەڵ داگیرکەرانی  زایونی بەربەرەکانێ دەکەن . گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین وێڕای  وشداری دان بە زایونیەکان سەبارەت بە  هەرجۆرە زیان گەیاندن  بە یەخسیرانی  مانگرتوو لە خۆراک لە زیندانەکانی  ڕژیمی  زایونی   وتیشیان خۆڕاگری لەم بارەوە پاشەکشە ناکات . ئەو گرووپە جەختیان کرد  لە هەمبەر  هەر جۆرە دەسدرێژکاریی  دوژمنی زایونی ،لە خەڵک و یەخسیرانی ئەو سەرزەوینە  پشتیوانیی دەکەن .  یەخسیرانی  فەلەستینی  بۆ  ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەربە سیاسەتەکانی قوڵبەست کردنی  ئیداری؛  زیندانەکانی تاکە کەسی و بەرگرتن بە دیدار و چاوپێکەوتنییان لە گەڵ بنەماڵەکانیان و کەمتەرخەمی  لە حاند تەندروستی زیندانیەکان ؛ لە لایەن داگیرکەرانی زایونیەوە لە 17 ئاوڕیلەوە  ، مانیان لە خواردن  گرتووە . لێژنەی ڕاگەیشتن  بە کاروباری یەخسیرانی  فەلەستینی  ڕایگەیاند بە تێپەڕینی 32 ڕۆژ مانگرتنی ئەو  یەخسیرانە لە خۆراک ، لە دۆخێکی زۆر دژوار دا بەسەر دەبەن. دەیان  کەس لەوان بە هۆی نالەبار بوونی  بارودوخی  تەندوروستییان  گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. سەرچاوەکانی ڕژیمی زایونی لە قودسیش باسی   گوێزرانەوەی 76  یەخسیری مانگرتوو لە خوراکی  فەلەستینیان کرد لە زیندانی عوفرەوە بۆ نەخوشخانەی سارایی .

ئادار 18, 2017 22:16 Asia/Tehran
بۆچوونت