موحەممەدی کوڕی سەلمان ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بەستێنی پێویستی بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای گەورەی پیشەسازیی سەربازیی خۆش کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان وتیشی: بە کەوتنە گەڕی ئەم کۆمپانیایە هەتا ساڵی 2030 ی زایینی ، سەدی پەنجای تێچووی ئەم وڵاتە لە ڕووی دابین کردنی چەک و تفاقی سەربازییەوە کەم دەبێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سندوقی سەرمایەدانانی دەوڵەتی عەرەبستان، ئەم کۆمپانیایە بڕیار وایە ببێتە یەکێک لەو بیست و پێنج کۆمپانیا هەڵکەوتەیەی جیهان لە ڕووی پیشەسازیی سەربازییەوە.

کاربەدەستانی ئەم سندوقە ئامانج لە دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە دەگەڕێننەوە بۆ وازهێنان لە پشتبەستن بە داهاتی نەوت لە عەرەبستاندا.

دوای تێپەڕینی دوو ساڵ لە هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن، ڕژێمی سەعودی پلەی یەکەمی لە هێنان و کڕینی چەک و چۆڵ لە جیهانی بەخۆی تەرخان داوە.

ڕاپۆرتە تازەکان دەربڕی ئەوەن کە، عەرەبستان بەدوی گرێ دانی پەیمانگەلی قورسی کڕینی چەک و تفاق و موشەکی پێشکەوتەیە لە ئەمریکاو تورکیادا.

ئادار 18, 2017 22:51 Asia/Tehran
بۆچوونت