نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا بە شێوەی جیاجیا لەگەڵ سەرۆکی شاندی ناردراوی دەوڵەتی سووریا و نەیارانی سووری سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر، لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ژێنێڤ دیدارو وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ستیفان دی میستورا ، نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە دیدارێکی دوو قۆڵی لەگەڵ بەشار جەعفەری سەرۆکی شاندە ناردراوەکەی دەوڵەتی سووریا لە بارەی یاسای بنەڕەتی، بەرپاکرانی هەڵبژاردن، بەستێن خۆش کردن بۆ پێکهێنانی دەوڵەت و خەباتی دژی تیرۆریزم بۆ ماوەی دوو کاژێر لە پشت دەرکە داخراوەکاندا وتووێژیان کرد.

چاوپێکەوتنەکەی ستیفان دی میستوراو بەشار جەعفەری دوای دیداری نوێنەرانی نەیارانی سووری لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا دەستی پێ کراو ئەم وتووێژانە بە قسەی ستیفان دی میستورا لەگەڵ خولەکانی پێشوو جیاوازەو ئەمجارەیان تەواوی شاندەکان و تاقمەکانی سووریش تیای دا بەشدارن.

دانوستانەکانی ژێنێڤی شەش ڕۆژی سێ شەممە شانزەی مای لە شوێنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەژێنێڤ دەستی پێ کراو لەوانەیە هەتا ڕۆژی شەممە بیستی ماییش بخایەنێت.

دانوستانەکانی ژێنێڤ لە خولەکانی پێشوو لە بەر کارشکێنی و پەڵپ و بیانووی تاقمە چەکدارە نەیارەکانی سووریا بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.

 

ئادار 18, 2017 22:51 Asia/Tehran
بۆچوونت