ئەندامانی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لە پەلامار بۆ سەر گوندی " عەقارەب ئەلسافیە" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەماە لە سوریا ٣٤ کەسیان کووشتوە و ١٢٤ کەسی دیکەیان بریندار کرد .

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا ، ترۆریستانی داعش بەیانی  پێنجشەممە هێرشیان کردە سەر گوندی عەقرب ئەلسافیە لە ١٧ کیلومەتری ڕۆژهەڵاتی شاری  سەلمیەی پارێزگای حەماە ڕۆژئاوای سوریا   و ١٥٨ کەسیان کوشت . زۆرتری کوژراوان ، ئافرەتان و مناڵان بوون . ترۆریستانی  تەکفیری کە لەو پەلامارە بە هۆی بەرەنگاربوونەوەی تاقمەکانی بەرگریکاری  جەماوەری نەیانتوانی بوو بگەنە ناوەندی ئەو گوندە ، لەقە راخ ماڵەکانی  باشووری ئەوگوندە خەڵکیان بە کومە ل کوشتوە . لەم پەلامارە ژمارێک لە ترۆریستانی تەکفیری داعش کوژراون و یان بریندار بوون و ژماریکیش ڕایان کردووە بۆ بیاوانەکان .

ئادار 19, 2017 09:33 Asia/Tehran
بۆچوونت