• پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سوپای سوریا

فڕۆکە جەنگییە ئەمریکاییەکان پەلاماریان کردە سەر هێزەکانی سوپای سوریا لە باشووری ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پرێس تی ڤی ، کاربەدەستیکی سەربازی ئەمریکایی کە داوای کرد ناوی لەقاو نەدرێت کوتی فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکایی ڕۆژی پینج شەممە پەلاماری کردە سەر کاروانی هێزی دەوڵەتی سوریا بریتی لە ٢٧ تانک لەناوچەی ئەلبادیە لە گردو پەری ڕۆژهەڵاتی حۆمس . هێزەکانی سوپای سوریا خەریکی پیشڕەوین بەرەو ترۆریستانێک کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لاگریان لێ دەکەن  لە پێگەی ئەلتنف نزیک سنووری ئەردەن  کە کەوتنە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەئەمریکاییەکان . ترۆریستان لە پێگەی ئەلتنەف لەلایەن هێزەکانی بەریتانیا وئەمریکایی ڕاهاتوون . بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەر چاوەکانی سوری ، ئەم پەلاماری ئاسمانییە بۆ پشتگری لە ترۆریستان و بۆ پێشگرتن لە چالاکی سوپای سوریا بەرەو پێگەی ئەلتنف ئەنجام دراوە . تا بەئێستا ڕاپۆرتێک لەبارەی تیاچووانی ئەگەری ئەم پەلامارە بڵآو نەبۆتەوە . ترۆریستان لە سوریا بەردەوام بە پشتگری دراوی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان و تورکیا تاوانکاری بێ ئەژماریان ئەنجام داوە لەم وڵاتە دا . 

ئادار 19, 2017 09:39 Asia/Tehran
بۆچوونت