هێزی سعودی لە هەوڵێکی سەرکوتکارانە بە دژی دانیشتوانی ناوچەی شیعە نشینی عەوامییە گەڕەکی زارەیان لەم ناوچەیە داوەتەبەر پەلاماری بە هاوەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی فارس، هێزی ئالی سعود  ژومارێک حسێنییە و مزگەوتیان  لە ناوچەی شیعە نشینی عەوامیە  ڕووخاند  .

هەرلەم حاڵەدا وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان ناڕازیان بەرامبەر ئۆپراسیۆنی تێک دانی ناوچەی مسورەیان بە موفسدی فی لئەرز  و ئاژاوەگێڕ  وەسف کرد و ڕایگەیاند  : گرتنی ئەو کەسانە ئاسایش دەگەڕێنێتەوە ناوچەکە.

دەوڵەتی عەرەبستان لە فڤرییەی ڕابردوو بەبیانووی  تازەکردنەوەی گوندی مێژوویی مسورە لە عەوامیە ف دانیشتوانی ئەم ناوچەیەیان لە ماڵەکانیان وەدەرنا.

ڕوژهەڵاتی عەرەبستان لەساڵی 2011 بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر نادادگەری و بڵاو کردنەوەی نادادگەرانەی سامان، گۆڕەپانی ناڕەزایەتی توند بە دژی ڕژێمی ئالی سعود بووە .

لەم ناڕەزایەتیانە  دەیان کەس کوژراون و ژومارێکی دیکەش بریندار بوونە.

ئادار 19, 2017 20:05 Asia/Tehran
بۆچوونت