• خرانەخوارەوەی فڕۆکەی دەسدرێژکاری سەعودی لەلایەن هێزە یەمەنییەکانەوە

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕاپۆریان دا: سوپاو هێزە جەماوەریەکانی یەمەن، فڕۆکەیەکی شەڕکەرەی عەرەبستانیان خستەخوارەوە.

کەناڵی ئەلمەسیرە بەگێڕانەوە لە یەکەی بەرەڤانی ئاسمانیی سوپای نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی ئێف پانزەی هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی یەمەن، لەباکوری پارێزگای سەعدە کرایە ئامانج و لە نەجران خرایە خوارەوە.

پێشتر ئەرکانی ڕاگەیاندنی شەڕی یەمەن بەئاماژە بە سەپێندرانی خەسارگەلی دراڤی فراوان لە عەرەبستان لە ئۆپراسیۆنی پێشگرانەی سوپای یەمەن لەدژ دەسدرێژکارانی سەعودی لە چوارمانگی سەرەتای ٢٠١٧، ڕایگەیاند: لە سەرەتای ژانڤییەوە هەتا سی ئاڤریلی ئەمساڵ زیاتر لە٧٠٠ئۆتۆمبیلی سەربازی، فڕۆکە، کۆپتەر و تانک بەدەست هێزە یەمەنییەکان تێکشکێندراوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە یەمەن، هاوکات لەگەڵ سەفەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستان، سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن، مووشەکی بالستیکی"برکان٢"یان گرتە ڕیاز.

عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکاو ئینگلیز، لە مارسی٢٠١٥وە پەلامارەکانیان بۆسەر خەڵکی یەمەن دەس پێ کردووە کە لەو پەلامارانەدا تائێستا زیاتر لە١٢هەزار یەمەنی کوژراون.

ئادار 20, 2017 13:46 Asia/Tehran
بۆچوونت