• کەڵک وەرگرتنی رژیمی ئالی خەلیفە لە نەرمئامێرەکانی شۆڤاری بۆ کۆنتڕۆڵی چالاکڤانە بەحرەینییەکان

ڕێکخراوی بەخشینی نێو دەوڵەتی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : کاربەدەستانی ئاسایشی و دادەڤانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بەکەڵک وەرگرتن لە نەرم ئامێرەکانی شۆڤاری، چالاکڤانانی مافی مرۆڤی لەبەحرەین کنترۆل و وتوێژەکانی ئەوان دەبیستن .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا ، ڕێکخراوی بەخشینی نێو دەوڵەتی  بەئاماژە بە  نواندنی گوشاری حاکمانی ژمارێک لە وڵاتان بەسەر چالاکڤانانی مافی مرۆڤ بەمەبەستی بەرتەسک کردنەوەی چالاکییەکانی ئەوان ، لەوڵاتان و ئەو بەشگەیانە کە نەرم ئامێرەکانی شۆڤاری ڕادەستی حاکمانی بەحرەین دەکەن، داوایکرد لە ئاراستە کردنیی ئەم ڕاژەکارییانە خۆببوێری بکەن .

 ڕێکخراوی بەخشینی نێو دەوڵەتی هەروەها لەهەموو ناوەندەکان و وڵاتان داوای کرد لە چالاکی لاگرانی مافی مرۆف، پشتگری بکات . هەر لەم حالە " ئیناس عون" بەرپرسی کۆنترۆڵ و ئامادە کردنیی بەڵگەکانی مافی مرۆڤی بەحرەین لە لاپەرەی تاکە کەسی خۆی لە توئیتر دا نووسی : دادگەی ڕژیمی ئالی خەلیفە مۆحاکمەی "نەبیل ڕەجەب" ،مافناسی پایەبەرز و سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتەی تا رۆژی چواردەی ژوئەن وەدواوەخست . " نەبیل ڕەجەب"تۆمەتبارە بە نەیاریەتی لەگەڵ شەڕی یەمەن و لەقاودرانی بوونی ئەشکەنجە لە زیندانی"جو" .بە وتەی ئیناس عۆن هۆی کەوتنە دواوەی موحاکمەی نەبیل ڕەجەب ، سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین خەوێندرانی ئەوە لە نەخۆشخانە دا . کاربەدەستە ئاسایشییەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە ١٣ ژوئەنی ٢٠١٦ "نەبیل ڕەجەب" یان لەماڵی خۆی دا لەناوچەی بەنی جەمرە قۆڵبەست و ڕایانگواستووە بۆ زیندان . بەحرەین لە ساڵی ٢٠١١ەوە شایەتی قەیرانی سیاسی و ئاسایشیە و تا بە ئێستا هەزاران کەس لەخەڵکی ئەو وڵاتە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەحاند رژیمی ئالی خەلیفە قۆڵبەست و زیندانی کراون .

ئادار 20, 2017 13:46 Asia/Tehran
بۆچوونت