• گوندی فەلەستینی

سوپی ڕژیمی زایۆنی گوندی دیر ئێستیا لە رۆخی خۆر ئاوایی ناوچەی داخراوی سەربازی ڕاگەیاند .

بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن ، دوا بەدوای روودانی تێکهەڵچوون لە نیوان فەلەستینییەکان و سەربازییە داگیر کارەکان لە بەشگەلێکی  ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن ، سوپای ڕژیمی زایۆنی دۆێنێ هەینی گوندی دەیر ئیستیا لە باکووری پارێزگای سلفیتی وەک ناوچەی داخراوی سەربازی ڕاگەیاند و پێشیگرت بە رۆێشتنی چالاکڤانانی لاگری خەڵکی فەلەستین بۆ ئەم ناوچەیە . بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپای ڕژیمی زایۆنی هەروەها بەمەبەستی پێشگرتن لە بەڕێوە چوونی نوێژی جۆمعەی فەلەستینیەکان لەم ناوچە کە بڕیار بوو ئەم حەوتە بە نیشانەی ڕاگەیاندنی هاوپشتی لەگەڵ یەخسیرە فەلەستینیەکان بەرێوە بچێت ، بە بەدیهێنانی بنکەی پشکنین لە ڕێگاکانی سەر بە دەیر ئیستیا پێشبگرن بە ڕۆیشتنی فەلەستینییەکان بۆ ئەو شۆێنە . هەرلەم حالە دا "رزق ئەبوو ناس" بەرپرسی خۆڕاگری جەماوەری دژی شوورەی ناوبڕ و شارۆچکە سازییەکان ، لە ناوچەی سلفیت یش وتی: سوپای رژیمی زایۆنی بە داخستنی ئەم ناوچەیە پێشی گرت بە ڕۆیشتنی هەواڵنێران بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگ وباسەکان .

ئادار 20, 2017 13:47 Asia/Tehran
بۆچوونت