• پێشێلکرانی بەردەوامی یاساوڕێسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن رژیمی ئیسرائیلەوە

وەزیری تەندروستی فەلەستین ڕەخنەی گرت لە رژیمی زایۆنیستی لەبەر پێشێلکرانی بەردەوامی یاساوڕێسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی فەلەستینی"الحیاە الجدیدە"؛ جەواد عەواد وەزیری تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند: کردەی سەربازانی رژیمی زایۆنیستی لەمەڕ گرتنی "یوسف موسا دێریە"ی تەمەن ٤١ ساڵان لە هێزە فریاگوزارە فەلەستینیەکان لە گواستنەوەی تەرمی شەهیدێکی فەلەستینی و فریاگوزاریی بە پەیامنێری برینداری فەلەستینی لە نابلۆس، پێشێلکرانی ئاشکرا و بەردەوامی یاساوڕێساو بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لەداکۆکی لە ئازادانەجوڵانەوە لەکاتی شەڕە.

جەواد عەواد وتی: یوسف موسا دێریە لەکاتی جێ بەجێ کردنی ئەرک وبەرپرسایەتییە مرۆیی و پیشەییەکانی، کەوتە بەر پەلاماری سەربازانی رژیمی زایۆنیستی.

وەزیری تەندروستیی فەلەستین بەو بۆنەوە داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان وڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانکاریی زایۆنیەکان دەرهەق بە فەلەستینیەکان، هەنگاو بنێن.

ئادار 20, 2017 13:51 Asia/Tehran
بۆچوونت