• ترەمپ گەیشتە عەرەبستان

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ شەممە لە یەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆی لەکاتی دەسپێبوونی خولی سەرۆک کۆمارەتیەکەی گەیشتە عەرەبستان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ بەگێڕانەوە لە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی بڕیارە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عەرەبستان چەند دیدار ئەنجام بدات سەبارەت بە پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە بواری سیاسی و ئابوری، فەرهەنگی و ئاسایشی .

ترەمپ هەروەها لە دانیشتنێکی دیکەدا رۆژی یەکشەممە لەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لەبارەی هەڕەشەکانی هاوپێوەند بە ئاسایش و سەقامی ناوچەو هەوڵدان بۆ هێنانەدی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەنێوان وڵاتانی ئەندامی کەنداوی فارس لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ دەکات.

جگە لەوە ، ترەمپ بەشداری دانیشتنی سەرانی وڵاتانی عەرەب و ئیسلامی دەبێ کە ڕۆژی یەکشەممە لەبارەی ڕێگاکانی هێنانەدی شەراکەتی ئاسایشی بەهێزتر و کارامەتر سەبارەت بە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم و هەڕەشە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت.

ئەو دانیشتنە بەئامادەبوونی پەنجاو پێنج ڕێبەر و بەرپرس لە وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی بەڕێوە دەچێ.

سەفەری ترەمپ بۆ عەرەبستان لەبارودۆخێکدایە کە ناهێمن کردنی ناوچەو هێنانەدی گرووپی وەک؛ ئەلقاعیدەو داعش و داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان  و هەڵایساندنی شەڕ لە ئێراق، سوریاو هێرشی عەرەبستان بۆسەر یەمەن بەمەبەستی پارچە پارچە کردنی ئەو وڵاتە، بەشێکە لە گەڵاڵەی خۆرهەڵاتی ناڤینی هاوبەشی ئەمریکی-ئیسرائیلی.

 

ئادار 20, 2017 13:52 Asia/Tehran
بۆچوونت