• خۆپێشاندانی شەوانە لە بەحرەین یەک ڕۆژماوە بە خوێندنەوەی حوکمی شێخ عیسا قاسم

خەڵکی بەحرەین شەوی هەینی بە بەڕێوە چوونی خۆپێشاندانێک بە بانگهێشتی هاوپەیمانی گەنجانی ئینقلاب چواردەی فوریە بەحرەین بۆ ئامادە بوون لە شەقامەکان لەپشتیوانی لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای پایەبەرزی ئەم وڵاتە وەڵامیان دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، دانیشتوانی ناوچەی سترە، کرباباد، شەهرکان بەحرەین شەوی ڕابردوو بە نیشانەی یارمەتی دان بە شێخ عیسا قاسم و نەیارەتی لەگەڵ دادگەیی کرانی ناوبراو لەلایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە خۆپێشاندانیان ساز دا. سەربازانی ڕژێمی ئالی خەلیفە یش لە کاردانەوە بە وەڵامی بەربڵاوی خەڵک بە هاوپەیمانی گەنجانی ئینقلاب ی چواردەی فوریە ی بەحرەین لە پشتیوانی لە شێخ عیسا قاسم بە پەلامار بۆ سەرخۆپێشاندەران ، بەرەو لایان گازی فرمێسک هێنەریان تەقاند. دادگەی بەحرەین بریارە سبەێنێ یەکشەممە حوکمی شێخ عیسا قاسم بە تاوانی پڕوپۆچی سپیی کردنەوەی پارە دەربکات. دادگەی بەحرەین پێشتر بڕیار بوو ڕۆژی حەوتەمی مانگی مای ئەم حوکمە بخوێنیتەوە بەڵام لەژێر زەختی بیر وڕای گشتیی و وشداری دانی زانایانی بەحرەین خوێندنەوەی ئەم حوکمە کەوتە دواوە. هاوپەیمانی گەنجانی ئینقلابی چواردەی فۆریە ی بەحرەین ، خەڵکی ئەم وڵاتە بە بەڕێوە بردنی خۆپێشاندانی بەربڵاو لەدژی سیاسەتەکانی رژێمی ئالی خەلیفە وپشتیوانی لە شێخ عیسا قاسم زانای پایەبەرزی بەحرەینی بانگهێشت بوو.

ئادار 20, 2017 16:38 Asia/Tehran
بۆچوونت