• پیداگری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە داگیر کاری ڕژێمی زایونی

ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری کۆتایی دان بە داگیر کاری سەرزەویە فەلەستینیەکان بە دەس ئیسرائیل بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما " مایکل لینک" هەواڵنێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی بارودۆخ لە سەرزەویە داگیر کراوەکانی فەلەستین بە پیداگری لەسەر پێویستی کۆتایی دان بەداگیر کاری ڕژێمی زاێونی ، دۆخی مرۆڤایەتی لەم ناوچانەی بەجیی نیگەرانی لێکدایەوە. ئەم ئەندامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای سەفەری پێنج ڕۆژە بۆسەر ناوچە، کردەوەی ئامانجدار وبەردەوامی ئیسرائیل لە بنپێکردنی مافی فەلەستینیەکان، لەوان سزای بەکۆمەڵ، دەسبەسەرداگیرانی ماڵ وسامانی فەلەستینیەکان ، پەێوەس بوون بە زۆر وچەک، قەڵاچووی نایاسایی ، قەدەغەی هاتووچووی ئازادانەی شارومەندانی فەلەستینی ، پەرەی شارۆچکەسازی لە سەرزەویەکانی فەلەستین وکۆچبەری بەزۆرە ملی ئەوانی مەحکوم کرد. هەواڵنێری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆمەڵگەی جیهانی داوای کرد بۆ کۆتایی دان بەداگیر کاری ئیسرائیل ، شارۆچکە سازی وهەروەها هەبوونی نەتەوەی فەلەستین لە مافی دیاری کرانی چارەنوس هەوڵ بدەن.ڕژیمی زاێونی سەرەڕای درێژەی بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە دەسپێکرانی ساڵی دووهەزاروشازدە دەسبەسەرداگیرانی زەویە فەلەستینیەکانیان بۆ دروست کردنی شارۆچکە زایونی نشینەکان تەشەنا پێ داوە. ئەنجومەنی ئەمنیەتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بیست وسە دێسەمبەری دووهەزارو شازدە بڕیارنامەیەکی بۆ کۆتایی دان بە شارۆچکەسازیەکانی ڕژێمی زاێونی پەسەن کرد بەڵام ئەم ڕەوتە ڕانەگیراوە. 

ئادار 20, 2017 17:33 Asia/Tehran
بۆچوونت