ئۆپراسیۆنی چوونەدەری زۆرتر لە هەزار تیرۆریست وەک سێیەمین تاقم لە گەڕەکی بەرزە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی سوریا دەست پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سوری ڕۆژی شەممە بە گێڕانەوە لە بەشر سەبان  پارێزگای دیمەشق باسی  دەستپێکرانی  ئۆپراسیونی چوونەدەری سێیەمین تاقمی تیرۆریستانی گەڕەکی بەرزە هاوکات لەگەڵ چوونەدەری دوایین تاقمی تیرۆریستەکان و بنەماڵەکانیان  لە گەڕەکی وەعری شاری حومس  کرد  .

میدیاکانی نیزیک لە نەیارانیش  وێنەی کۆبوونەوەی تیرۆریستەکان و بنەماڵەکانیان  بۆ چوونەدەر لە بەرزە بەرەو پارێزگەی ئەدلەب  بەوێنەوە  دەگوازنەوە.

لە ڕۆژانی دووشەممە  هەشتەمی مانگی مەی  و ڕۆژی هەینی یازدەی مانگی مەش  1286 تروریست هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان گەڕەکەکانی بەرزین و تەشرینی دیمەشقی پێتەختی سوریایان لە چوارچێوەی دووهەمین تاقم و بە پێی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی سوریا بۆ پارێزگەی ئەدلەب  بەجێ هێشت .

دوێنێ هەینیش پارێزگاری حومس باسی ئۆپراسیۆنی چوونەدەری دوایین تاقمی شێوەنیزامییەکانی گەڕەکی وەعر لەشاری حومسی کرد کە نەیاری  ڕێککەوتننامەی ئاشتین  لەگەڵ بنەماڵەکانیان .

قەیرانی سوریا لەساڵی 2011 بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کەلەلایەن  عەرەبستان، ئەمریکا  و هاوپەیمانەکانی لەوان تورکیا بۆ سەرنخون کردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.

ئادار 20, 2017 17:55 Asia/Tehran
بۆچوونت