• داکۆکیی ترەمپ لە سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئالی سعود

پەیامنێری ئەمریکی ، سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکای دژایەتی کردن لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لەوان ئێران و داکۆکی کردن لە ڕژێمی سەرکوتکاری ئالی سعودی زانی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، کالب مائوپین، پەیامنێری ئەمریکی لە پەیامێک دا لە نێو تویتەرەکەی  سەبارەت بە سەفەری دوناڵد ترەمپ  سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەرەبستانی سعودی نووسی : ترەمپ بەنیازە  لەگەڵ مەلیک سەلمان شای عەرەبستان هاوکاری بکات کە مافی مرۆڤ بنپێ دەکات بەڵام  ئێران سەرباری بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی  رکابەرانە و ئامادەبوونی بە ملوێنان

 کەس لەبەردەم سندووقەکانی دەنگ بە نادیمۆکراتیک دەزانێ.

بەوتەی ئەم پەیامنێرە ئەمریکییە هەڵوێستی کۆشکی سپی هاوکاری کردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و ڕژێمی ئالی سعود بە دژی ئێرانە.

ئەم پەیامنێرە ئەمریکییە هەروەها  وتی  : لەحاڵێکدا  ترەمپ خۆِیبۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ شای عەرەبستان ئامادە دەکات، کە خەڵکی یەمەن  بۆ پاراستنی گیانیان لەبەرامبەر تاوانکاری جەنگی ڕژێمی ئالی سعود خەبات دەکەن .

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سعودی گەیشتە ریاز .

مۆرکرانی ڕێککەوتننامە بۆ کڕینی چەکەمەنی عەرەبستانی سعودی لە ئەمریکا کە نیزیکەی  سەد میلیار دولار  بەراورد  دەکرێت، لە نموونەی پرسە جێ باسەکانی نێوان ترەمپ و کاربەدەستانی ڕژێمی ئالی سعود دەبێت .

ئادار 20, 2017 18:30 Asia/Tehran
بۆچوونت